بـــــەشـی یـەڪەم♡!

242 23 105
                                    

گۆڕستانـــــی نەفرەت لێـکراو...!

!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


(خــــــوێندنەوەیەکی خـــــــۆش)














#چیرۆکی_گۆڕستانی_نەفرەت_لێکراو🔞
#بەشی_یەکەم
سەرسام ئەبن  بەوانەی گوێتان لێ ئەبێت چونکە لەوەیە هەرگیز نەتان بیستبێ چیڕۆکی گۆڕێک یان گۆڕستانێکی  نەفرەتی چیرۆکەکەمان لەو کاتە دەستی پێکرد کە دەنگۆی گۆرستانەکەمان بیست من ناوم حەیدەرە دەسپێکی زستان بوو یەکەم باران باری ئێوارەکە لەگەل احمد و مستەفاو یونس لە رێستۆرانت نانمان ئەخوارد ئەمیری هاوڕێمان تەلەفۆنی بۆ کردم
ئەمیر:سڵاو حەیدەر
من:سڵاو ئەمیر لەکوێی
ئەمیر:حەیدەر زانیاری تازەم بیستووە
من:زانیاری لەبارەی چیەوە
ئەمیر:گۆڕستانی سامناک
من:وەرە لای من احمد و یونس و مستەفام لەگەلە لە رێستۆرانەتەکەی نزیک مالی ئێوەین
ئەمیر:ئستا دێم زۆر لێتان دور نیم
مستەفا:حەیدەر ئەمیر چی وت
من: وتی زانیاری نوێم بیستووە لەسەر گۆڕستانی سامناک
احمد:من جارەکەی تریش وتم واز لەو بابەتە بێنن ئەو شتانەی ئەوترێن یان درۆن یان زیانیان بۆمان ئەبێت
یونس:احمد پەلەمەکە با ئەمیر بێت بزانین چی لایە
ئەوەتا ئەمیر هات
ئەمیر:سلاو هاورێیان
من:ئەمیر بەخێربێیت وەرە بۆمان باس بکە
ئەمیر:گەر نانتان خواردوە هەلسن بچینە مال ئیمە لێرە نا
یونس:دەی زۆر چاکە با بڕۆین
رۆشتینە مال ئەمیر
من: ئەمیر زۆر بە پەرۆشین دەی بۆمان باس بکە
ئەمیر:براکانم اها خانووە کۆنەکە هەیە نزیک گۆڕستانەکە
من:ئهــ
ئەمیر:قسەم لەگەل پیرە پیاوەکە کرد خاوەن خانووەکە زۆر شتی بۆ باس کردم
من:چ شتانێک
ئەمیر:زۆر شت کە ئێمە نەمان زانیووە
پرسیاری گۆڕستانەکەم لێ کرد سەیری کردم و وتی دەنگۆیانە زۆر دەمێکە هەن دەربارەی گۆڕستانەکە وتم مامە ئەتوانی بۆم باس بکەی وتی بێگومان بەلام هەول مەدە شتێکی شێتانەش بکەیت
منیش سەرەتا باورم نەبووە بەمە بەلام هەندی روداو کە بینیم گومانی بۆ دروست کردم لەکۆتایی گۆڕستانەکە لەسوچێک گۆڕێکی بێ خاوەنی لێیە نە هیچ ناوێکی لەسەرەو نەهیچ ناو نیشانێکی هەیە تەنها دارێکی گەورەی لێیە بەدرێژای ئەم کاتە چەند رۆژێ بەر لەوەی گۆڕستانەکە داخرێت چونکە جێگای هیچ مردووێکی لی نەمابوو تەنها ئەو بەشەی ئەم گۆڕە چۆڵ بو
مردوێکیان هێنا بۆ گۆڕستانەکە نیازیان بوو لەوێ بینێژن لەتەنیشت ئەم گۆڕە دەستیان بە هەڵکۆڵینی کرد ئەوکەسەی گۆڕەکەی هەلەکەنی حالی شێوا تەنگە نەفەس بوو وتی ئەخنکێم دەریان هینا وتی وەک ئەوەی ملم توند گیرابێ هەناسەم تەنگ بوو ئاویان بۆ هێنا دەمووچاوی شۆرد ئەوانی تر بەردەوام بوون لە هەڵکەندنی گۆڕەکە مردووکەیان لێ ناشت و دوای ئەوەی کە رۆیشتن بۆ بەیانیەکەی چومە بینیم دوبارە کۆ بوونەتەوە لەوێ کاتێ چوم لەدەوری گۆڕەکە کۆ بوونەتەوە مردووەکە لەگۆڕەکە دەر هێندرابوو لەنێو کفنەکەشی دا ئیدی لەوکاتەوە دەنگۆکان سەریان هەلداو لەزیاد بوون دابوون خەلکی دو جۆر بیریان کردەوە یەکەم ئەوەی گۆڕەکە نەفرەت لێکراوەو وە یان ئەوەتا کەسێک بەئەنقەست ئەم کارەی کردوە بۆیە بریار درا پاسەوان بۆ گۆڕستانەکە دانرێت بەلام ئەمە وای کرد دەنگۆکان زیاتر بن چونکە هەموو پاسەوانەکان لەشەودا ئەوێیان جێ هێشت کۆتا پاسەوانیش لای گۆڕەکە دۆزرایەوە بە پەتێک بەدارەکەدا هەڵواسرابوو پاشان ....

لــــــــە هـــــــەڵەی رێنوسم ببـــــــورن🫶🏻~

چاوەروانی بەشی دووەم بن

'گۆڕسـتانـی نەفرەت لێـڪراو'Where stories live. Discover now