کۆتــایی ئەو کوڕەی ماسکەکەی لەبەردایە!

50 13 35
                                    

بەهەمان ڕێگادا ڕۆشت و چۆوە هەمان شوێن کە چەند شەوێک لەمەوبەر دوای کەوتبووم و پێی زانیم، ئەمجارەیان لە دوریەوە دەڕۆشتم و لە کۆڵانە باریک و تاریکەکەوە کە دەرچوین چەند ماڵێکی کۆن هەبوون لە پشتی ماڵەکانەوە داری بەرز و بەتەمەن هەبوون کە لە ژێر یەکێکیانەوە دانیشت و سەیری دەوروبەری کرد و دەستی کرد بە لابردنی گەڵاکان.

پاشان بە کلیلێک قوفڵێکی کردەوە و زەویەکەی هەڵدایەوە کە چوە خوارەوە وەکو پلیکانە وابوو دواتر زەویەکەی بەسەر خۆیدا داخستەوە نەمدەزانی چۆن بڕۆمە ژوورەوە. چەند دەقەیەک تێپەڕی چەقۆکەم لە گیرفانم دەرێناو رۆشتم.

پارچە تەختەکەم هەڵدایەوە و چومە ژێر زەویەکە بە پلیکانەکاندا چومە خوارەوە ڕێرەوێکی باریکو تاریک بوو دواتر بە لای دەستە چەپدا دوبارە ڕێڕەوێکی دورو درێژ هەبوو بەلای دەستە ڕاست دا دەرگایەک هەبوو ڕوناکی لێهەڵکرابوو.

بەهێواشیەوە بەبێ ئەوەی ڕێگابدەم زەوی ژێر پێکانم دەنگ دروست بکات بە ڕێڕەوەکەدا ڕۆشتم سەرەتا، دوای ماوەیەک لە ڕۆشتن چەند ژورێکم بینین کە وەکوژوری نەشتەرگەری نەخۆشخانە وابوون بۆنی گۆشتی گەییو خەریک بوو بمخنکێنێت، ئێسکو خوێن!

ئێسکو خوێن لەسەر مێزو جێگاکان و لەنێو سەلاجەکان هەبوون بەشی جەستەی مرۆڤ! وە لە ژورێک چەند گۆڕێک هەبوون ناوی ئەوانەی لەژێریانیشەوە بوو بە پیت نوسرابوو وام هەست دەکرد کە هەر پیتەو هی دەستپێکی ناوەکانیان بێت لەدوای پیتی (ل) گەڕام چەند دانەیەکی لێبوو. ئەوەندە تۆقیو بووم کە دەمویست ڕابکەم و پڕ بە قوڕگم هاواری یارمەتی بکەم تەنانەت لەجیانتی ئەوانەی ژێر گۆڕەکانیش.

ئەو کوڕەی ماسکەکەی لەبەردایە! The guy in the maskحيث تعيش القصص. اكتشف الآن