بڕیارم دا بەیانی شەوەکەی بەتەنیا بڕۆم بۆ پاڕکەکەی نزیک بەندەرەکە، ڕەنگە لە دوام دا بێت دەتوانم بیترسێنم و شتی لێدەربهێنم وە دەبێت ئەمرۆ ئەو ماڵە هەموی بگەڕێم وە دەرگا بە دەرگا لەماڵەکانی ئەم کۆڵانە دەگەرێم.
دەبێت بزانم چی ڕودەدات من هەرگیز بەمجۆرە سەر لێشێواو و ترسنکۆک نەبووم!کۆتەکەمم لەبەر کردوو مۆمە چرا کزەکەم هەڵگرت و بەنێوماڵەکەدا دەستم کردە گەڕان.
سەرەتا لە ژورەکەی خوار ئەوەی خۆمەوە دەستم پێکرد، لەدەرگام دا کەس دەرگای نەکردەوە و دەسکی دەرگاکەم بە ترسێکەوە جوڵاند بەڵام دەرگاکە قوفڵ بوو، کلیلەکان! دەبێت لەماڵی خاتوو سوزان بن یاخود پۆلیسەکان دەستیان بەسەر داگرتوە؟!بەرەو ژورەکانی تر چومم هیچ کامیان لەوە نەدەچو کەسیان تێدا بژی و دەرگاکان قوفڵ بوون دەرگایەکیان لەلای سەرەوە لێوارێکی هەبوو خۆم بەرز کرەوە دەستم هێناو برد بە هیوای ئەوەی کلیلێکی لێبێت بەڵام تەنها پارچە کاخەزێک کەوتە بەردەستم، کە هێنامە خوارەوە سەیرم کرد بە تۆز داپۆشرابوو وا دیار بوو هی سەدەیەک لەمەوبەر بێت بەڵام مەرەکەبی نوسینەکان نوێبوون.
نامەیەک یا ئاگادارکردنەوەیەک بوو لەلایەن کچێکەوە بەناوی ( لاڤینیا) کە تەنها سێمانگ لەمەوبەر نوسرابوو لەوێدانرابوو بە پێی بەرواری سەر کاخەزەکە بێت.
تیایدا نوسرابوو؛
YOU ARE READING
ئەو کوڕەی ماسکەکەی لەبەردایە! The guy in the mask
Horror"یاساکانی ئێرە زۆر سادەن! تەنها یاری لەگەڵ کوڕە ماسک لەبەرەکە مەکە!" خاتو سوزان بە ترسو دڵەراوکێوە وتی ⚠️ترسناک دەستپێک : ٢٥/١ کۆتایی: ٨/٢