لابردنی ماسکەکە

38 6 3
                                    

بەڵام دەبێت من کۆتایی بەم شتە بهێنم نابێ کەسیتر ببێت بە قوربانی ئەم بونەوەرە دڕندەیە، دەبێت یا بەدەستی من و بە خوێنی ئەو یا بەخوێنی من کۆتایی بێت.
هەرچەندی زیاتر گوێم لە هەنگاوەکانی دەبێ لێدانی دڵم خێراتر و بەهێزتر دەبێت لە ترسا.

هەرگیز بەمشێوەیە نەترساوم لە تەواوی تەمەنم بەڵام ناچار بووم کەسی ترم نەبوو داوای یارمەتی لێبکەم و پشتی پێببەستم جگە لەخۆم، ئەو کارەی کردم گەمژانە بوو. بەڵام ئەگەر من شتێک نەکەم دوبارە خەڵکانی تر دەبن بە قوربانی دڕندەیەک.

کاتێک گەشتمە بەردەم دەرگای پارکەکە کەمێک وەستام و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی دواتر بەرەو سەر پردەکە کە کانیاوێکی بە ژێردا دەروات ڕۆشتم، هەستم کرد یەکێک هاتۆتە تەکمەوە و هەنگاوەکانی لەگەڵ هیمن ڕێک خستوە کاتێک سەیرم کرد بینیم ئەوە، سەیری پێشەوەی دەکرد و لە تەنیشتمەوە دەڕۆشت بەبێ ئەوەی قسە بکات و دەستەکانی خستبووە نێو گیرفانی کۆتە ڕەشەکەیەوە ستایلێکی ئەوەندە جوانی هەبوو وەک ئەوەی هەموو بکوژو بونەوەرە ترسناکەکان رێک کەوتبن لەسەر ڕێکی ستایلیان.

کە دەهاتە تەنیشتمەوە ئەو ترسو لەرزەم نەدەما وەک ئەوەی باڵا بەرزەکەی ڕێگر بێت لەبەردەم هەوا ساردە تەزێنەرەکە کە ترسو لەرزی بۆم دەهێنا، لەسەر پردەکە وەستام و سەیری کانیەکەم دەکرد کە ڕوناکی مانگی وەکو ئاوێنەیەک دەدایەوە. لەناکاو بە قسە هاتوو وتی، " دوای من کووتبوویت؟!" ئەوە دووەم جار بوو گوێم لەدەنگە قوڵو قورسەکەی بێت.
وەڵامم نەدایەوە و تەنانەت سەیری لای ئەویشم نەکرد، هەستم بە نیگا تیژەکانی دەکرد کە لە ڕوخسارمی بڕیوە. پێم وت، " چیت دەکرد لە ماڵی خاتوو سوزان؟؟ لاڤینیاو هاوڕێکەی لەکوێن؟!" هەستم بە لەرزینی لاشەم دەکرد و ئومێدەواربووم هەستی پێنەکات و وا نەزانێت کە لێی دەترسم.

ئەو کوڕەی ماسکەکەی لەبەردایە! The guy in the maskWhere stories live. Discover now