چونکە تەنها من بەکاری دەهێنم.

”ئەوە ڕێڕەو نییە.” دەنگی لە نزیکەوە زۆر گڕتر بوو کاتێک هەستم بە لەرەی دەنگی دەکرد لە سنگیدا.
”دەبێت بەسەر گیایە بەرزەکاندا بڕۆیت.” من ڕوونم کردەوە.
ڤیکتۆر ئەسپەکەی وەستاند. وە بە دەوایەوە ڕۆبین و هاری بە هەمان شێوە.
”دڵنیایت کە ئەوە ڕێڕەوە؟" هاری پرسی.
”لەو ڕۆژەی کە پێم گرتووە بەم ڕێڕەوەدا تێدەپەڕم.” من گوتم. ”گوێتان لێی بوو، با بڕۆین.” ڤیکتۆر فەرمانی کرد وە بەڕێ کەوت بەرەو ڕێڕەوەکە.

شوێنەکە بچوک و تەسک بوو وە دوو ئەسپ لە تەنیشتی یەکەوە جێیان نەدەبوویەوە.  ”کەواتە تۆ خەڵکی ئێسترا نیت؟" ڤیکتۆر پرسی کاتێک سەری نزم کردەوە بۆ ئاستی من بەهۆی چڵی دارەکان کە نزم بوون.
”بۆیە چاوەکانت سوڕاند کاتێک من گوتم کە شانازی بە ناسناوی ئێسترا دەکەم.” دەنگی ڕقی تێدا بوو لە هەمانکاتدا سەرلێشێواوی. وەک ئەوەی تێنەگات کە بۆچی بوونم هەیە.

منیش نازانم کە بۆچی بوونم هەیە، ئازیزەکەم.

”من خەڵکی هیچ شوێنێک نیم. یەکەم جار کە چاوم کردەوە لەو شوێنە بووم کە ئێستا سەردانی دەکەین.” من ڕوونم کردەوە. ”ئەو شوێنە کوێیە؟" من خەندەیەکم کرد.
ئەو هیچ باش نیە لەم کارەدا. دەزانم کە کامرن فەرمانی بە ئەو کرد کە زانیاریم لێ دەربهێنێت. بەڵام پێشبینیم دەکرد کە ئەمەندە ڕوون نەبێت لە مەبەستەکانیدا.
پێش ئەوەی وەڵام بدەمەوە هەستم بە شتێک کرد. مووەکانی پشتی ملم وەستان.
بێ ئەوەی بزانم ڕانەکانم لە پەراسووی ئەسپەکە گیر کرد وە وەستاندم.   بۆنێکی سەیر دەهات بەڵام زۆری نەویست بۆ ئەوەی تێبینی قەد و چڵی هەندێک لە دارەکان بکەم کە شکاون. وە بەفرەکە بۆنی خوێنی لێدێت.

”تۆ باشیت؟" ڤیکتۆر پرسی. من هەناسەیەکی خێرا'م هەڵمژی وە سەرم بە بەڵێ لەقاند. ” خێزانێک گورگی بریندار لەم شوێنەدا هەیە وە چاودێریمان دەکەن.” من بە هێمنی ڕوونم کردەوە. ڤیکتۆر ڕاستەوخۆ دەستی بۆ شمشێرەکەی برد وە دەریهێنا. ئەو چاوەکانی بەناو دارە چڕەکاندا دەگێڕا، چەپ و ڕاست.
”کێشەیەک هەیە، گەورەم؟" ڕۆبین لە دوایەوە گوتی لە کاتێکدا ئەویش ئەسپەکەی لە پشتی ئێمەوە وەستاند.
”خێزانێک گۆشتخۆر چاودێریمان دەکات.” من وەڵامم دایەوە.

”من هیچ نابینم.” ڤیکتۆر گوتی. ”لەبەر ئەوەی تاریکە. منیش نایانبینم بەڵام هەست بە بوونیان دەکەم.” من بە هێمنی قاچەکانم شل کردەوە وە دەستم بە ملی ئەسپەکەدا هێنا بۆ ئەوەی هێمنی بکەمەوە.
”چاوەڕێی چی دەکەیت؟ بەردەوام بە لە ڕۆشتن.” من فەرمانم کرد کاتێک بینیم کە ڤیکتۆر بە سەرلێشێواوی تەماشام دەکات. ”ئێرە پارێزراو نیە.” ئەو گوتی لە کاتێکدا چاوەکانی کەوتنە سەر بەفرە خوێناویەکە..
”مەترسی ئەم شوێنە ناگۆڕێت ئەگەر لێرەدا بوەستین.” من وەڵامم دایەوە وە گرێی ئەسپەکەم لە دەستی دەرهێنا.

”هەرچی چرکەیەک بێت هێرش دەکەن.” ئەو دیسانەوە گوتی. ”بە برینداری؟ جوان بیری لێ بکەوە ئەوان لە ترسی ئەوەی کە ئێمە ئازاریان نەدەین چاودێریمان دەکەن.” من وەڵامم دایەوە وە ئەسپەکەم دەستی کردەوە بە جوڵان.
ڕۆبین و هاری بە بێدەنگی دوامان کەوتن لە کاتێکدا هەموویان شمشێرەکانیان دەرهێنابوو. وە بەوپەڕی وریاییەوە تەماشای چواردەوری خۆیان دەکرد.

{ MADNESS }Where stories live. Discover now