بەڕێڪەوت..

جۆنگڪووك" وەك وتم لەلای منیش بوایە پێتم نەدەدایەوە!!"
بە تۆنێڪی بەرز و پشتی لێی بوو....

وێڵسن لە نێوەندی دەرگاڪە وەستا...
دەستەڪانی وەك مستەڪۆڵە لێڪردبوو...

ڪوانگ" وە دەربارەی گرێبەستەڪە!! هەڵموەشاندەوە..نامەوێت گرێبەست لەگەڵ ناپیاوێك بڪەم ڪەوا وەك چەڪدار بەسەر ماڵەڪەم دادە!!"
بە توڕەی وتی و ڕۆشتە بەرامبەر وێڵسن...

وێڵسن تەنها زەردەخەنەیەڪی گاڵتە جاڕەی ڪرد و ئەوی لادا و ڕۆشت...

وێڵسن" وەك ئەوەی بڵێی من لێی دەپاڕێمەوە پیاوی گەمژە!!"
لە ژێر لێویەوە وتی...

دواتر ون بوو...

هەموویان هەناسەیەڪی دایەوە وەك ئەوەی بڵێی هەناسەیان گیرا بێت...

ڪوانگ" جۆنگڪووك نامەوێت هیچ بەسەر خێزانەڪەم بێت ئاگادار بە چی دەڪەی!!"
بە ئاگاداریەوە وتی و لەوێ ڕۆشت...

دواتر جین.یش ڕۆشت بێگومان خێرا بۆ ژوورەڪەی خۆیان بۆ دڵنیا بوونەوە لە باری ئاسایی هاوسەرەڪەی و منداڵەڪەی...

خێرا سەیری جییۆڵ.ی ڪرد...

جۆنگڪووك" ئەو لە ڪوێیە؟!"
بە نیگەرانیەوە...

جییۆڵ" لە شوێنێڪی باش"
بە زەردەخەنەیەڪی شەیتانی وتی و بەرەو لای جێگای نوستنەڪە ڕۆشت...

ئەو مێزەی لە تەنیشت ئەوی هەبوو لەگەڵ ڪورسیەڪە لایدا و لەگەڵ فەرشێڪی بچوك شوێنڪی لێ بوو وەك ئەوە وابوو شوێنی عەشاردان بوو...

جۆنگڪووك خێرا سەرەڪەی ڪردەوە و پشیلەیەڪی بچوڪی بنی ڪەوا خێرا بە چاوە گەورەڪانی سەیری دەڪات...

یارمەتی دا بۆ ئەوەی بێتە دەرەوە لەو تونێلە بچوڪەکە...

جۆنگڪووك" تـ تۆ باشی؟!"
بە نیگەرانی وتی و بە هەردوو دەستی ڕوخساری گرت..

زۆیا" بب باشم ب بەڵام ئەوان ئەوان ڕۆشتن؟!"
دەنگی لەرزۆك ببوو و چاوەڪان پڕ ببوون و ئامادە بوون بۆ هاتنە خوارەوە...

جۆنگڪووك" ڕۆشتن ڕۆشتن تۆ هێمن ببەوە باشە"
بە نیەگەراانی وتی ...

تایهۆنگ" ئێمە لێرەی زۆیا ڪەس ئازارت نادات!!"
بە زەردەخەنەوە وتی و بەرەو لای ئەوان هات...

زۆیا" ب بەڵام ئەوان دەزانن من لێرەم گوێم لێبوو باوڪم چی گوت!!"
خێرا سەیر جۆنگڪووك.ی ڪرد و بە دوو چاوە قاویەڪانی...

جییۆڵ" دەیزانن با بیزانن ئێمە تۆ نادەین بە ئەوان!! کچێ تۆ براڪانی من ناناسی؟! تا ڪاڪم لێرە بێت ڪێ دەوێرێ پەنجە بۆ تۆ بەرێ"
بە فیزەوە قسەڪانی دەڪرد و لە ڪۆتا وشە پێڪەنی...

زۆیا.ش زەردەخەنەی ڪرد...

تایهۆنگ" تۆ نیگەران مەبە ئێمە لێرەین"
بە هێمنی وتی...

• تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم •  ʲᵘⁿᵍᵏᵒᵒᵏحيث تعيش القصص. اكتشف الآن