ᴄʜᴀᴘᴛᴇʀ ꜰɪᴠᴇ

169 27 18
                                    

Aerim pov:

لە ئێستاوە بەیانییە، مۆبایلەکەمم کردەوە ئێستا کاتژمێر ٧:٥٨ بەیانییە، من ساندویچم بۆ خۆم دروست کردووە چونکە دەزانم

مینگیۆ نایخۆت ئەگەر خواردن دروست بکەم
ساندویچەکەم خوارد و لەناکاو هەندێک
بیرۆکەی گەمژانە هاتنە مێشکمەوە،

من چوومە ژووری ئۆفیسی مینگیۆ لە ماڵەکەم و هەر کاغەزێک ناوی کۆمپانیای مینگیۆ لەسەر ئەو کاغەزە هەبێت دەدۆزمەوە، بۆیە دەزانم ناوی کۆمپانیای مینگیۆ چییە، مینگیۆ هەرگیز باسی ناوی کۆمپانیاکەی بۆم ناکەت

مینگیۆ ڕێگە پێم نادات بچمە ژوورەوە بەڵام ئەوە چانسی منە چونکە مینگیۆ لە ماڵ نییە بۆیە کەس نازانێت ئەگەر بچمە ناو ئەو ژوورەوە

من بەپەلە چوومە ژووری ئۆفیسی مینگیۆ ڤایبی ژۆرەکەی تاریکە

بە دەوروبەرمدا سەیری ئەم ژوورەم کرد، ئەوەندە فایل و بەڵگەنامە هەبوون، من سەیری ئەو چوارچێوەیە کرد، ئەوە مینگیۆ و خێزانەکەی بوون،

مۆبایلەکەم لە پانتۆڵی گیرفانی خۆمەوە دەرم هێنا و لەو چوارچێوەیەدا وێنەیەکم گرت، من لە بەڵگەنامەکانی مینگیۆ دەگەڕێم بۆ دۆزینەوەی ناوی کۆمپانیای مینگیۆ

وە ناوی دوو کۆمپانیام لە فایلێکی جیاوازدا دۆزیەوە

"ئایا مینگیۆ دوو کۆمپانیای هەبووە؟"
من هەوڵم دا لە گووگڵ بگەڕێم بۆ پشتڕاستکردنەوەی بەڵام لێرەدا هیچ
بەڵگەیەک نادۆزمەوە

Mingyu pov:

چوومە ماڵەوە چونکە لەبیرم چوو فایلە
گرنگەکەم لە ژووری ئۆفیسەکەم بهێنم
دوای ئەوەی گەیشتم کەس لە ماڵەوە نابینم

"ئایا ئایریم چووەتە دەرەوە؟" لە خۆم پرسی

پێش ئەوەی بچمە سەرەوەی پلیکانەکان ساندویچم بینی لەسەر مێزەکە، پشتگوێم خست و چوومە سەرەوە، دەرگای ژووری ئۆفیسەکەمم کردەوە من بەپەلە چوومە ئۆفیسەکەم، ئایریمم بینی لە ژوورەکەمدا، ئایریم بە دەربڕینی
ترسەوە سەیری منی کرد

"یون ئایریم!!" بە دەنگێکی بەرز وتم و چوومە لای و شەقێکم لە ڕوومەتەکەی دا

"وتم هەرگیز مەچۆ ژووری ئۆفیسەکەم!" بە شێتی گوتم
مەچەکی ئەوم گرت

"تەنها دەمەوێت ناوی کۆمپانیاکەت بدۆزمەوە،"ئایریم وتی

من لە ئێستاوە دەبینم فرمێسکەکانی دەکەونە خوارەوە

"نەفرەت!! بۆچی هەوڵی دۆزینەوەی دەدەیت؟" من وتم

"تا کەی هەرگیز ناوی کۆمپانیاکەت نازانم؟ تا کەی هەرگیز کەسایەتی ڕاستەقینەی تۆ نازانم؟ تا کەی هەرگیز نازانم ژیانت چۆن دەڕوات؟ تا کەی هەرگیز گرنگی بەمن نادەیت؟ تا مردن؟"
ئایریم بە شێتانە وتی

"بەڵێ تا مردنت نامەوێت کەسایەتی من بزانیت، تەنها ئەوەت لەبیربێت ئێمە هاوسەرگیریمان کردووە لەبەر پارە نەک لەبەر خۆشەویستی".

"کەواتە لەبەر ئەم هۆکارە زۆر ڕقت لێمە؟!!"

"بەڵێ! بەڵێ، لە کۆتاییدا تێگەیشتی بەهۆی تۆ ناتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ هیۆن بکەم".

"لەگەڵم جیاببەوە..." ئایریم وتی و چاوی لێم دوور خستەوە

"بیرت نییە پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەین
چیم وت؟ من هەرگیز لەگەڵت جیا نابمەوە!" من وتم

"هێشتا لەبیرمە بەڵام تۆ هەرگیز گرنگیم پێنادەیت و
بۆچی پێویستە گوێت لێبگرم"ئایریم وتی و ڕۆیشتە دەرەوە

ئاهێکم هەڵکێشا

"ئایا من سووکایەتی بە ژنەکەم کرد؟" لە خۆم پرسی

Aerim pov:

چوومە خوارەوە، ساندویچەکەم لەسەر مێزی
نانخواردن بوو، ساندویچەکەم کردە ناو سەلاجە،

ماوەیەک چوومە دەرەوە و چوومە کافێیەک کە نزیکە لە ماڵەکەم، دوای ئەوەی گەیشتم داوای چای لیمۆی سەهۆڵیم کرد بۆ ئەوەی
سترێسەکەم کێم بکەم
یەک مێزم دۆزیەوە کە لە نزیک دەرگاکە بوو

"تینگگگ" دەرگاکە زەنگی لێدا، بینیم ژن و مێردێک هاتنە ژوورەوە کە وای کرد هەست بە نائارامی بکەم، دەمەوێت پشتگوێیان بخەم
بەڵام چاوەکانم لە سەیرکردنیان نەوەستاون

وە من تەنها درکم بەوە کرد کە ئەوە...مینگیۆیە بەڵام ئەو کچە کێیە لە تەنیشت مینگیۆ؟
ئایا مینگیۆ دەیزانی کە من لێرەم؟

"ئەوە...هیۆنە؟" بە هێواشی بە خۆمم وت

"ئایریم، ئیرەیی مەبە دواتر لەگەڵی جیا دەبیتەوە"
جارێکی تر بەخۆمم وت

_______________________________________________

ئەوەش چاپتەری نوێ هیوادارم بە دڵتان بووبێت
لەم ڕۆژانەدا ئەوەندە مەجالم نییە بۆ ئەوەی چاپتەری نوێ
پەبڵیش بکەم بۆیە درەنگ پارتم دانا

گەر هەڵەیەکی ڕێزمانی هەبێت بمبورن💛

ئێستاش دەبێت بڕۆم بای👋🏻

ئەمرۆ کوڕەکەم زۆر قۆز بوو{لە ڕاستیدا هەموو کات کوڕەکەم قۆزە🤭🖤}

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەمرۆ کوڕەکەم زۆر قۆز بوو
{لە ڕاستیدا هەموو کات کوڕەکەم قۆزە🤭🖤}

ᴛʜᴇ ᴀʀʀᴀɴɢᴇᴅ ᴍᴀʀʀɪᴀɢᴇ | ᴋɪᴍ ᴍɪɴɢʏᴜWhere stories live. Discover now