Part{2}

102 14 0
                                    


{ئایا دەتوانم باوەڕ بە هەستەكانم بكەم و ڕێگە بدەم بە دڵم بۆ جارێكیشبێت بڕیار بدات تەنها دەترسم كە هەڵەیەك ڕووبدات }
_________________
دوای چەند ڕۆژێك


لەناوەندی تاقیكردنەوەكانمم و بۆ بەیانی تاقیكردنەوەی زمانی عەرەبیم هەیە بەڕاستی زۆر خراپم تێیدا بەڵام هەمووكات هاوڵی خۆم دەدەم كە نمرەی بەرزی تێدا بهێنم

لە قوتابخانەگەڕابوومەوە بۆیە پۆشاكی قوتابخانەكەمم لابرد و جلێكی ئاسوودەم لەبەر كرد

دایكمم بینی كە بزەی دەكرد وەك بڵێی دەیەوێت بیشارێتەوە بەڵام ئەو خراپە لە شاردنەوەی

تێنەگەیشتم چی لە ئارادا هەیە چونكە دایكم هەرگیز ئەوها بزەی نەكردوە بەرەو ڕوومەوە

نەفرەت دڵم شتی باش ناڵێت

بەهەرحاڵ كەمێك لە ژووری دانیشتنەكە مامەوە چونكە پێویستم بەوە بوو كە كەمێك ئیسراحەت بە مێشكم بدەم

لەسەر سۆفاكان پاڵكەوتم و چاوەكانم داخست لەكاتێكدا مێشكم وەك یانەی شەوانە وابوو كە دنیایەك دەنگی تێدا بوو

بێگومان مێشكم هەرگیز ڕێگەم پێنادات كە ئاسوودە بم

دوای چەند كاتژمێرێك دایكم خواردنی ئێوارەی ئامادە كرد بۆیە منی بانگ كرد كە مێزەكە ئامادە بكەم

ڕۆشتم و مێزەكەم ڕازاندەوە بەڕاستی برسیم بوو چونكە زۆر ماندوو بووم بە خوێندنەوە

دایكم بەردەوام بوو لە بزەكانی كە هاوڵی دەدا كە بیشارێتەوە

وباوكیشم هاتە سەر مێزەكە و دەستمان كرد بە نان خواردن

دایكم:پڕەڵ كەی دەست دەكەیت بە خوێندن؟

من:دوای تەواوكردنی خواردنەكەم

دایكم:ئەی ئەمڕۆ چۆن بوویت لە تاقیكردنەوەكەت؟

من:باش بووم.

دایكم:ئایا خوێندنی ئەمساڵت قورسە ؟

من:دایكە دەتوانین باسی خوێندن نەكەین هیچنا با بتوانم خواردن. بخۆم

دایكم:باشە دەی تەواو


دوای ئەوەی خواردنەكەم تەواو كرد ڕۆشتمە سەرەوە بۆ ئەوەی بخوێنم

كاتژمێر ٧:١٣بوو

دەستم كرد بە خوێندن





 |fake love|خۆشەوییستیەكی درۆ🕯☕️📜..!Where stories live. Discover now