Part{1}

274 18 0
                                    

ئەمە. سەرەتای چیرۆكی نێوان ئێمە بوو
چیرۆكێك كە كۆتایەكی نادیاری هەیە بۆ هەمیشە

بەیانی زوو لە خەو هەستام چونكە پێویست بوو كە بخوێنم چونكە ئەمڕۆ تاقیكردنەوەی كۆتایی زمانی كوردیم هەیە بۆیە هەڵستام و دەستم كرد بە ڕۆتینەكەم و نانی بەیانیم خوارد و ڕۆشتمە ژووری دانیشتنەكە و كتێبەكانم لەگەڵ خۆم برد و دەستم كرد بە خوێندن هەرخۆی ئەمڕۆ دەڕۆمەوە بەسەر خوێندنەكەمدا دوێنێ زۆر خۆم هیلاك كردبوو بۆیە ئیمڕۆ ئەتوانم بێ هیچ سترێسێك بڕۆمە ژووری تاقیكردنەوە

لە نیوەی خوێندن بووم دایكم هات لە لام دانیشت زانیم كە دەیەوێت دەربارەی شتێك قسەم لەگەڵ بكات بۆیە لێم پرستی كە ئایا شتێك هەیە بیەوێت بیڵێت دیاربوو كە دڵنیا نییە لەوەی كە دەیەوێ بیڵێت یان  نا بەڵام زۆری لە خۆی دەكرد پێكەنیم و پێم گووت
:چییە دەی بیڵێ چ شتێك ئەوەندە  قورسە بۆ وتن

دایكم:ڕاستیەكەی ئەمەوێ پرسیارێك بكەم بەڵام دەبێت ڕاستیەكەم پێ بڵێیت

من:باشە بەڵێن بێت

دایكم. :ئایا ڕاینەرت خۆشت دەوێ ؟
بۆ ساتێك هەستم كرد كە گوێم لە شتێك بوە كە هەرگیز نەدەبوو بیبیستم ئایا دایكم بەڕاستیەتی چۆن شتێكی وا بە من دەڵێ سەیرە ئایا هێچ دایكێك پرسیارێكی لەو شێوەیە دەكات لە كچەكەی من لە تەمەنێكی ئەوەندەدا نیم كە بیر لە خۆشەویستی بكەمەوە من پێویستە بیرم تەنها لەسەر ئامانجەكانم و خوێندنەكانم بێت

من:دایكە ئایا لەسەر خۆتیت كە باسی چ شتێك دەكەی هەرگیز چاوەڕێی قسەیەكی وا نەبووم

ئایا ئەوە ناداتپەروەری نییە من تەنها ١٥ساڵم من كەی لەو تەمەنەدام كە كەسێكم خۆش بوێت بەڵام من پێشتر هەڵەبووم لە خۆشویستنی و هەرگیز دووبارە وا نابمەوە هەرگیز

من:بۆچی ئەو پرسیارە دەكەی ؟

سەیرم لێ هات بۆچی ئەو ئەم پرسیارە دەكات

دایكە:چونكە ئەو تۆی خۆشدەوێ

ڕاوەستە ئەمانە هەمووی زۆر زۆرن بۆ من كە قبووڵیان بكەم من پێشتر كەسێكم خۆش ویستوە بەڵام ئێستە بەڕادەی دۆزەخ ڕقم لێیەتی هەرگیز حەزم بە بینینی نییە و لە ئێستادا دایكم وام پێ دەڵێت بەڕاستی سەیرە شتی وا چۆن دەبێ مێشكم قبووڵی ناكات

من:چۆن دەزانیت كە منی خۆش دەوێ ؟بە چ شتێكدا دەزانی؟

دایكم:تەنها دەزانم

من:بەڕاستی دایكە هیچ كاتێكی ئەوەم نییە بۆ ئەوەی بیر لە شتێكی وا بكەمەوە من ئەمڕۆ تاقیكردنەوەم هەیە چۆن دەتوانی وام لەگەڵ بكەیت ئێستە مێشكم هەمووی جەنجاڵە ناتوانم سەرنج بخەمە سەر خوێندنەكەم

 |fake love|خۆشەوییستیەكی درۆ🕯☕️📜..!Where stories live. Discover now