" ئێوارە باش دایڪە"
بە هێمنی وتم دواتر بەرەو ئەو شوێنەی دیاری ڪرابوو بۆ من ڪەوا تەنیشت خوشڪە بچوڪەڪەم...

سۆفی...
ئەو خوشڪە بچوڪەڪەی منە!!
تەمەنی شانزە ساڵە...
شیرین و بەهێز و ژیکەڵەیە...
قژێڪی ئاوریشمی گۆڵدی هەیە ڪە بە دایڪم ئەڪا،بێگومان لەگەڵ دوو چاوە شین ئاساڪەی ڪەوا وەك دەریا.ی هێمن وایە،هەم هێمن هەم قوڵ..

ئێمە پێچەوانەی یەڪترین...
من چاوێڪی خورما.ی و قژێڪی شەپۆڵی قاوەی ڪاڵ.م هەیە...
ڪە ئەمەش وادەکات بە باوڪم بچم واتا بۆ کەمێک...
تەنها باوکم چاوی سەوزە ئەوە جیاوازیەکەیەتی
هەندێك ڪات بیردەکەمەوە بۆچی وەك ئەوم؟...

وێڵسن" وادیارە ئێوارە باش بۆ ئێمە نیە وانیە خاتوو زۆیا!!"
بە دەنگێڪی گڕ وتی و بە بڪوژانە لێمی ڕوانی...
دڵنیا بن هەرگیز ڪارم تێناکات..

هەرگیز نامەوێت وەڵامی بدەمەوە...
چونڪە هەر وشەیەك بڵێم ناتوانم گرێنتی ئەوە نەدەم توڕیە نەفرەتیەڪەی بەمن دامرکێنێ...
بێگومان گەر بێدەنگیش بم هەر وایە...
تەنها ئەوەنە دەزانم بە هەموو شێوەیەك ڕقی لێمە...
گەر چی نازانم هۆی چیە!!

هەستم بە هەڵچونی ڪرد...
بێگومان گەر دایڪم داینەمرڪێنتەوە ئەوا دڵنیام قژەڪانم لە نێو دەستیا ئەبێنمەوە..
یاخود سوتانی دەستەکانم،هەرچیەك ئازاری هەبێت بۆ من ئامادەیە لە هەموو ڪاتێکدا!!

مستێڪی لە مێزەڪە دا..
بوە هۆی ڕاچەڵەك بوونی هەر سیانمان...
دەمەوێت بە هێز بم وەك هەمووڪات دەیەوێت خواردنەکەم ببێت بە ژەهەر بۆم...

وێڵسن" بۆچی هیچ نەفرەتیەك لەم دەمەت نایێتە دەرەوە!! وادیارە ئێمە بە مرۆڤ نازانی خاتوو زۆیا!!"
بە دەنگی بەرز وتی..

سەیری دایڪم ڪرد...
بۆچی هیچ ناڪات لە هەموو ڪاتێڪدا؟...
ئایە ڕۆڵەی ئەو نیم؟..
دواتر سەیری ئەو نەفرەتیەی بەردەمم ڪرد...
براڪەم!!
ڪەوا بە فیزەوە لێم دەڕوانێ...
بۆچی ڕقی لێمە؟!
ئەی ئێمە خوشک و برای یەڪتر نین؟..

" ئێوارە باش!!"
سەیری ئەوم ڪرد لەڪاتێڪدا چاوەڪانم بڕیە نێو چاوی...

هیچی نەوت...
بێگومان گەر شتێڪی ترم وتبا لەوانت بوو ئەمشەوم بێ ئازار بەڕێ نەڪەم...

دەستمان ڪرد بە نان خواردن...

تا..

ڪارلۆس" زۆیا بەیانی لە ڪوێ بوویت؟"
لە ڪاتێڪدا یاری بە خواردنەڪەی دەڪرد و برۆیەڪی بەرز ڪردەوە...

وەستام...
نابێت بینیبێتی...

لێوم گەست و سەیری ئەوم ڪرد ڪەوا زەردەخەنەیەڪی لاری لەسەر ڕوخساریەتی...
بەنەفرەت بی!!

وێڵسن" باسی چی دەڪەی ڪارلۆس؟"
بە گومانەوە سەیری ڪرد دواتر سەرنجەڪانی بۆ لای من هێنا...

ڪارلۆس" ئەم بەیانیە خاتوو زۆیا لەگەڵ ستیڤ.ی خۆشەویستی لە باخچەی پشتەوە بوون!! ڕاستم؟"
برۆیەڪی بەرز ڪردەوە و سەیری منی ڪرد...

• تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم •  ʲᵘⁿᵍᵏᵒᵒᵏWhere stories live. Discover now