زۆر جار یوونگی دیاری دەدات بە خانمەکەی، هانل بە پانتایی نیشتمانێک یوونگی خۆشدەویست،
لە دڵداری بێ ئۆقرەدا بوو بۆ ئەو لەگەڵ هەموو شتێکی ئەو ڕاهاتبوو هەموو شتێک لای ئەو پەیوەست بوو بە گرنگیدان بە یوونگی بە جۆرێک شەوان باش نەدەخەوت
بە ڕۆژ تێر پشووی نەدەدا ،
گرنگی بە تەندروستی نەدەدا وە هەموو شتێکی لە دڵیا دەهێشتەوە زەردەخەنەی دەکرد چونکە بەو جۆرە خۆی بە باشترین دەزانی بۆ یوونگی دەیویست شایەنی ئەو بێت....وە یوونگیش بۆ ئەو وابوو هەموو کات نازی پێدەدا هەموو کات ئەو شتانەی دەکرد کە خانمەکەی دڵخۆش دەکرد ڕاهاتبوو لەوەی هەموو ڕۆژیک پە چەپکە گوڵێکی لاڤێندەر لە باوەشی بکات گەر کاتیشی نەبا دەمەو ئێواران لەگەڵ یارەکەی دەچونە دەرێ و گوڵی بۆ دەکڕی و خۆشەویستی زۆری پێدەدا ، بەڵام هەموو ئەمانەی کە یوونگی دەیکرد هێشتان نەدەگەیشتەوە بە باشی خانمەکەی ...
وە ماوەیەکی باش تێپەڕی لە دڵداری و نازی خۆشەویستی بەرە بەرە ساردی و گرفتاری کەوتە نێوان ئەو دوو هاوسەرەی کە وا بیریان دەکردەوە ئەگەر یەکێکان نەبێت ئەوی تریشیان کۆتای پێدێت لە دوای ..
YOU ARE READING
گــّرِفــُتـــاَریٓ ||𝓜.𝓨𝓖✔️
Fanfiction{کـــۆتـــای هــاتــووە} |یەک پەڕە| دروستکراوی هەستەکانم لێرەدا دەپشکوتێت با بزانن ئەو هی منە لە خەیاڵ و هەستمدا و منیش هی ئەو ١٧ـی تشرینی یەکەم
گرفتاری | M.YG
Start from the beginning