هەموو شتێک ئارام بوو تا ئەویە دەنگی هاواری کەسێک هات
«« ئااااااااا ، ئەوە چیی ڕوودەدات لێرە جیۆن جۆنگکوک تۆ خەریکە چی بەسەر هاوڕێیەکەم دەهێنیت »»
ئێلینا بە هاوارەوە گوتی

تەنها یەک سات بوو تا بەڕێز جیۆن لە من دوورکەوتەوە نەک بە خواستی خۆی بەڵکوو ئێلینا خۆس بە ملیدا هەڵواسی و وای کرد کە لێم دووربکەوێتەوە

«« پێم بڵێ دەبێت چەند جاری دیکە ئاگاداریت پێ بدەم کە لێی دوور بیت ، ها من شێت دەبم لە دەستی تۆ بۆچی وا دەکەیت ناوەستیت تاکوو دەتخنکێنم ، چی بوو دەتویست دەستدرێژی بکەیتە سەری »»
ئێلینا بە هاوارەوە گوتی وە بەڕێز جیۆن هەموو هەوڵی خۆی دەدا تا لەژێر دەستی ڕزگاری ببێت

«« بۆ خاتری خوا لێم دوورکەوە تۆ دەمخنکێنیت »»
بە ڕێز جیۆن بە سەختی دەیتوانی قسە بکات

من تەنها شۆک ببوم ئەوە زۆر لە پڕ بوو
«« ئێلینا وازبهێنە تۆ دەیکوژیت ، ئێلینا بۆ خاتری خوا »»
هیچ شتێک سوودی نەبوو لەگەڵیان چوونکە ئێلینا وەک لەزگەیەک بە بەڕێز جیۆنەوە نووسابوو

«« ئائا ئێلینا وەرە دواوە »»
جیمین لەو کاتە هاتە ژوورەوە وە ئێلینای دوورخستەوە
«« بڕۆ سەرەوە شتێک بپۆشە »» .
بەڕێز جیۆن گوتی کاتێک ئاوڕی بۆم دایەوە لەو کاتە تێبینی ئەوەم کرد کە جەستەم دیارە بۆیە بە خێرای بەرەو سەرەوە چووم

«« ئێلینا دەتوانیت بێیتە ئێرە واز لەو بهێنە »»
کاتێک لەسەر پەیژەکان بووم گوتم وە ئێلینا بە دەم سەیرکدنی بەڕێز جیۆنەوە بەرەو سەرەوە هات وە گوێبیستی داخرانی دەرگاکە بووم کە ئاماژەی بە چوونەدەرەوەی بەڕێز جیۆن و جیمین دەدا

«« پێم بڵێ ئەو چی کرد ؟ بۆچی بەو شێوەیە بوون ؟ »»
ئێلینا بە توڕەی گوتی
«« بۆخاتری خوا ئێلینا ئەوەندە هەڵەشە مەبە تەنها جارێک ڕووداوەکە ببیستە پاشان هێرش ببە »»
ئەو تەنها بە توندی هەناسەی دا کە ئەمەش واتە دەیەوێت جیۆن بکوژێت

«« من خۆم جلەکانمم لابرد »»
بە هێمنی گوتم
«« چی؟! »»
ئەو هاواری کرد
«« ئەوە تاکە رێگە بوو تا بڕوام پێ بکات ، سالی مێشکی بە قسەی پوچ پڕکردبوو ، ئەو وای دەزانی کە من سیخوڕم لێرە »»
بە لەسەرخۆیی ڕوونم کردەوە

«« باشە سالی چ کارێکی لێرە هەبوو ؟ »»
ئێلینا لەپڕ پرسی
«« نازانم بەڵام وەک ئەوە بوو کە لە مێژ بێت یەکتری بناسن »»
هەر بەڕاستی دەبێت بۆچی بەڕێز جیۆن سالی بناسێت ؟

بلوزێک و بێجامەیەکی سپیم پۆشی لەوکاتەی کە ویستم قاوەیەک بۆ خۆم و ئێلینا ئامادە بکەم جیمین پەیوەندی بە ئێلینا کرد و گوتی کە پێویستە ئێمە بچینە ماڵی بەڕێز جیۆن

𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now