ڤۆت پێش خوێندنەوە
Linda Pov
دوایی دە خوولەک گوێم لە دەنگی دەرگا بوو.
لیندا:وەرە ژووورەوە.
خزمەتکارێک هاتە ژوورەوە کە سنیە خواردنێکی لەدەست بوو وە هاتە لام و داینا.
خزمەتکار:خاتوونەکەم دوایی نانخواردن ئەتوانیت بانگم بکەیت؟
لیندا:بەڵێ بێگومان بەڵام بۆچی؟
خزمەتکار:ئاخر خاتوونەکەم کچەکان دێنە لات و ئامادەت ئەکەن.[بەزەردەخەنەوە]
لیندا:باشە بەڵام ئێستا کاتژمێر چەندە؟
خزمەتکار:کاتژمێر ١٢:٠٥خوولەکە خانمەکەم.[بەزەردەخەنەوە]
لیندا:هێشتا کاتی زۆرم ماوە ئەتوانیت بڕۆیت گیانەکەم.[بەزەردەخەنەوە]
خزمەتکارەکە زەردەخەنەیەکی کرد و ڕۆشتە دەرەوە.
دوایی نانخواردن هەڵسام و سنیەکەم بردە خوارەوە.
یەکێک لە خزمەتکارەکان خێرا هات و سنیەکەی لێم وەرگرت.
خزمەتکار:خاتوونەکەم پێویست ناکات خۆت هەڵی بگریت تکایە جارێکی تر بانگی ئێمە بکە.[بەنیگەرانیەوە]
لیندا:یااا منیش وەکو ئێوەم هیچ لە ئێوە زۆرتر نیم تێگەیشتیت؟[بەتووڕەیی]
خزمەتکار:بەڵام خانمەکەم....
لیندا:بەڵام و شتم ناوێت باشە؟
خزمەتکار:بــ باشە.
لیندا:کەواتە کاتژمێر ٢:٠٠ بانگی کچەکان بکە بێنە ژوورەکەم و ئامادەم بکەن منیش کەمێک پشوو ئەدەم تا ئەبێتە کاتژمێر دوو. [بەزەردەخەنەوە]
خزمەتکار:فەرمانتە خاتوونەکەم.[بەزەردەخەنەوە]
زەردەخەنەیەکم کرد و ڕۆشتمە ژوورەکەم بۆ ئەوەیی کەمێک پشوو بدەم.
دوایی کاتژمێرێک لەدەرگا درا دڵنیام کچەکانن
دواتر چوار کچ هاتنە ژوورەوە.
هەموویان:ئەم کاتەت باش خانم.[بەزەردەخەنەیەکی زۆر جوانەوە]
لیندا:باشتر بۆ ئێوە.[بەزەردەخەنەوە]
کچی یەکەم:خانمەکەم سەرەتا مەیکئاپێکی زۆر جوانت بۆئەکەم،بەڵام پێش مەیکئاپ کردن وابزانم پێویستە هەنێک شت بەشارمەوە.[بەشەیتانییەوە]
YOU ARE READING
(کوڕە ئەهریمەنەکە)🌓//J.M
Horrorجۆری چیڕۆک؛خەیاڵی،ترسناک،تاوانکاری،ڕۆمانسی دەستپێک ٢٠٢٣/٨/٢ کۆتایی٢٠٢٣/١٢/٢٥