🌔Part 15🌔

89 17 12
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە

دواتر ئەهریمەنەکان زەردەخەنەیەکی جوانیان نیشانی لیندادا و ڕۆشتن.

لیندا تەواوی کاتەکە بیری لە قسەکانی نام و هۆپ و یۆنگی ئەکردەوە.

مێشکی زۆر سەرقاڵبوو و دواتر ڕۆشتە باخچەکە بۆئەوەیی هەوایەکی پاک هەڵمژێت.

Linda Pov

یانی من ئەو ئەهریمەنەم گۆڕی کە لە شەیتان خراپتربووە!

لەسەر سۆفاکەیی باخچەکە دانیشتم.

لیندا:دەیی کوڕە ئەهریمەنەکە تۆ لەکوێی دەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم،ئیتر من بەتەواویی دڵنیا بوومەوە کە تۆ ئەو کەسەیی کەدڵخۆشم ئەکەیی تەواو من تۆم خۆشئەوێت چیتر لێت تووڕە نابم گەر ماچم بکەیت دەی تکایە بگەڕێیوە.[لەناو دڵی خۆیی هەموو ئەم قسانەیی ئەکرد]

لەناکاو هەستم بەکەسێک کرد لەدواوەیی سۆفاکە کەبەدەستەکانی قژمی بڵاو کردەوە.

منیش ئاوەڕمداوە بینیم کەوا ئەهریمەنە ناشرینەکەیە.

بەگرژی سەیریم کرد ئەویش هاتە لام دانیشت.

جۆنگکووک:ئەژنۆت باشترە شازادە؟

لیندا:تەنها براکەم بۆیی هەیە پێم بڵێت شازادە.[بەتووڕەیی مۆڕەم لێی کرد]

جۆنگکووک:باشە ئەیی کوا براکەت لەکوێیە نایبینم لەلات.[بەگاڵتەجارییەوە کاتێک بەدوایی براکەمدا ئەگەڕا]

لیندا:یااا کووکی دە وامەکە.[بەبێزارییەوە]

جۆنگکووک:باشە شازادە.[بەڕقەوە چوونکە جۆنگکووک حەز ناکات بە کووکی بانگی بکەم منیش حەز ناکەم بە شازادە بانگم بکات]

لیندا:بێزارکەر،باشە کووکی تۆ ئەو ڕۆژەیی کە ڕوخسارت وەکو من لێکرد و لەگەڵ براکەم ڕۆشتی چیت کرد؟

جۆنگکووک:ئەو ڕۆژە لەگەڵ براکەت ڕۆشتمەوە ماڵەوە بەڵام پێش ئەوەیی لە دارستانەکە بچینە دەرەوە ئالیام کووشت چوونکە جیمین وتی جگە لەتۆ و براکەت کەسی تر بۆیی نیە لەم دارستانە بڕواتە دەرەوە.

لیندا:چــــی بەڵام ئالیا هیچ شتێکی نەکردبوو.[بەشۆک و چاویی پڕ فرمێسکەوە]

جۆنگکووک:سەیرکە لیندا تۆ هیچ شتێک نازانیت ئالیا و جاکسۆن و سووبین پلانی کووشتنی ئێوەیان دانابوو چوونکە ئێوە بەڵگەیی زۆرتان پێبوو تا لێتانی ببەن بۆیە ئێمە هەر سێکیانمان کووشت.

لیندا:چــ چـــی یــ یانی ئالیاش لـ لەگەڵ ئەوان بوو.[کاتێک فرمێسک لەچاوەکانی هاتە خوارەوە]

(کوڕە ئەهریمەنەکە)🌓//J.MWhere stories live. Discover now