🌖Part 9🌖

87 18 11
                                    

لیندا:ناتوانیت.[زمانی لە جیمین دەرهێنا و ڕایکردە ژوورەکەی]

جیمین:نیشانت ئەدەم کێ ناتوانێت لێکۆڵەری بچووک.

جیمین کاری هەبوو ڕۆشت بەلایی کارەکانیەوە و لینداش لە ژوورەکەیی کتێب ئەخوێنێتەوە دوایی کەمێک لیندا کەمێک ئەترسا چوونکە کتێبەکە باسی لەبابەتی ترسناک ئەکرد بۆیە وەستا لە خوێندنەوە و ڕۆشتە خوارەوە.

Linda Pov

بەدوایی لیادا ئەگەڕام بەڵام دوبارە کیم سیۆک جین دەرکەوتەوە

جین:چی بوو لیندا من هەر چاوەڕێی وەڵامی تۆ بووم؟

لیندا:ببورە بەڵام کوڕە ئەهریمەنەکە ڕێگا نادات.

جین:ئەمزانی.

لیندا:چیت ئەزانی؟

جین:هیچ دەیی بەهەر حاڵ تۆ ئەتوانی بڕۆیت لیا لە باخچەکەیی خوارەوەیە.

لیندا:ئۆکەی بای.

جینم جێهێشت و بەڕێکەوتم بۆ باخچەکەیی خوارەوە وە دوایی کەمێک لیام دۆزیەوە بەڵام...

لیا لەگەڵ کچە ترسناکەکە قسە ئەکات یاااا زۆر ترسناکە من ناڕۆم تەواو.

هەرکە ویستم بڕۆم بەداخەوە لیا منی بینی و بانگی کردم

لیا:لیندااااااا وەرە بۆ ئێرە بەخوا ترسناک نیە.[بەهاوارەوە چوونکە دوور بووین لەیەک]

لیندا:ناااااااا نەخێررررررر نایەم من حەز بە یاریکردن ناکەم لەگەڵ ئەو.[بەهاوار و بێزارییەوە]

لیا:دەیی تکایە.[بەکیوتی]

لیندا:باشە ئەوە هاتم.[بەبێزارییەوە]

ئیتر ڕۆشتمە لایان بەڵام کوڕە ئەهریمەنەکە دیار نیە!

هەر بەڕاست زۆر بەترسناکی وتی ئازاری جوانبوونت نیشان ئەدەم دەبێت مەبەستی چی بووبێت؟ نەکا بیەوێت بمکات بەهیخۆیی!!!!

لیا:لیندا.

نا نا نەخێر کوڕە ئەهریمەنەکە کاری واناکات یاا بەڕاستی هەست بە ترس ئەکەم ئەو هەندێک جار زۆر ترسناک ڕەفتار دەکات.

لیا:لینداااا.

ڕاچەڵەکیم و هاتمەوە هۆش خۆم

لیندا:ها بەڵێ لیا چی بووە؟[بەشڵەژاوییەوە]

لیا:یاا گیانەکەم مێشکت لە کوێیە بۆچی وا شڵەژاویت؟

(کوڕە ئەهریمەنەکە)🌓//J.MWhere stories live. Discover now