لە زۆری ترس و دوودڵی هەستم بە تێکچوونی گەدەم دەکرد بۆیە بەخێرای بەرەو دەستشۆر چووم ، بە تەواوی بێهێز ببووم بۆیە لەسەر زەوی دەستشۆرەکە دانیشتم تا ئەوەی خەریک بوو بگریم بەڵام خۆمم کۆنتڕۆڵ کرد بۆیە هەستامەوە تا ڕووخسارم بشۆم وە کراسە سپیەکەم ڕێکبخەمەوە
لەپڕ خۆم بە کەسێکدا کێشا
«« ببوورە »»
هەردووکمان لە هەمان کات گوتمان دواتر سەیری یەکمان کردئەو کەسێکی زۆر قۆز بوو ڕووخسارێکی زۆر جوانی هەبوو قژی ڕەش بوو وە باڵای بەرز بوو شانەکانی گەورە و پتەو بووم وە لێوێکی زۆر جوانی هەبوو
«« تۆ سکرتێری بەڕێز جیۆنیت ؟ »»
ئەو پرسی وە من تەنها سەرم هەژاند
«« ئاهه کەواتە تۆ ئەو عەبقەریەیت کە هەمووان ئیرەیی پێدەبەن ، خۆشحاڵم بە بینینت ، من کیم سیۆکجین بەڕێوەبەری بەشی دارای کۆمپانیا »»
وەک ئەوە بوو کە ڕاپ بڵێت ئەوە چییە ؟!«« دێلیلا داڤیس سکرتێری بەڕێز جیۆن »»
بە خەندەوە گوتم
«« ماوەیەکی باشە لێرەیت وە تێبینی ئەوەم کردوە کە هیچ هاوڕێت نییە ، چی دەڵێی سەبارەت بە من ببمە هاوڕێی »»
من شۆک بووم ئەوە چییە ڕۆژێکی چەند سەیرە سەرەتا سالی دواتر ئەم پیاوە نامۆیە«« ببوورە ؟! »»
بە تێنەگەیشتنەوە پرسیم
«« دەڵێم با ببینە هاوڕێ تۆ هەمیشە بە تەنهایت »»
ئەو گوتی ، دواتر برۆیەکی لێم بەرزکردەوە
«« تەنها پێم مەڵێ کە کەسێکی قۆزی وەک من ڕەت دەکەیتەوە ، ببینە لە هیچ کاتێکی ژیانت پیاوێکی وەک من قۆز نابینیت »»
من بە کەمی پێکەنیم بە قسەکانیباشە دروستکردنی هاوڕێ بوێری دەوێت ، پێم وانیە شتێکی خراپ بێت کە ببمە هاوڕێی ، هیچ هاوڕێیەکم نییە لێرە ، باشتر بڵێم هەمووان ڕقیان لە منە
«« باشە کەواتە لە کاتی نانی نیوەڕۆ دەتبینمەوە »»
بە خەندەوە گوتم
«« ئەوە بە ڕازیبوونێک وەردەگرم »»
دواتر ئەو ڕۆیشت و ون بوودەنگی شکانی کەل و پەل دەهات لە ئۆفیسی بەڕێز جیۆن بەڵام بوێری ئەوە نییە بچمە ژوورەوە ، پاش بیرکردنەوەیەکی کورت لە دەرگام دا بەڵام هیچ دەنگێک نەبوو ، بۆیە بە لەسەرخۆیی دەرگاکەم کردەوە ، بینیم کە ئەو ئۆفیسەکەی وێران کردووە
«« ب.بەڕێز جیۆن »»
بە ترسەوە گوتم بەڵام ئەو تەنانەت سەیریشی نەکردم
«« تکایە تەنها جێبهێڵە خاتوو داڤیس »»
بەبێ دەنگی سەرم هەژاند و دەرگاکەم داخستگەڕامەوە بۆ سەر کارەکەم بەڵام مێشکم هیچ لای کارکردن نییە لایەک بیرکردنەوە لە سالی و ئیلیاس وە لایەک بیرکردنەوە لە بەڕێز جیۆن ، دەبێت سالی چی بەو گوتبێت تا بەم شێوەیە شێت بووە ، تەنها هیوادارم کە هیچ شتێکی لەسەر من نە گوتبێت
YOU ARE READING
𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]
Romance«« وەرە و لەگەڵ من دەستپێبکە ئەو ژیانە و ئەو پیاوە نەفرەتیە لە یاد بکە »» جۆنگکوک گوتی دوای بڕینی ماچە قوڵەکەمان ئایا بەڕاستی دەتوانم ، ژیانی ڕابردووم لە یاد بکەم و متمانە بە پیاوێکی دیکە بکەم ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە کە جۆنگکوک بە هەمان شێوەی ئیلی...
Saly is here
Start from the beginning