بەناو بازاڕەکەدا دەگەڕام ، هیچ شتێک دڵخۆشم ناکات ، تەنها زیاتر بێزار و بێزار بووم ، کاتێک سەیری خەڵکی دەکەم دەبینم کە ئەوان زۆر لە من باشترن ، من کەسێکی بێسوود و بێ کەڵکم ، کە تەنها بارگرانیم تەنانەت بۆ خۆشم

لە پارکێک دانیشتم تا هەندێک پشوو بدەم ، هەستم بە کەسێک کرد کە لە تەنیشتم دانیشت بەڵام گرنگیم پێی نەدا
«« دەبێت چی هەبێت کە بەم شێوەیە خەمبار بوویت خانمی گەنج»»
دەنگی خاتوونێکی بەتەمەن هات کە لە تەنیشتمەوە بوو

«« ئایا لەگەڵ خۆشەویستەکەت شەڕت کردووە ؟»»
خاتوونەکە پرسی

«« نەخێر من لەگەڵ بەڕێوبەرەکەم شەڕم کردوە »»
بەردەوام هەوڵی ڕاگرتنی گریانەکەم دەدا

«« بگری »»
ئەو گوتی

«« چیی ؟! »»
بە شۆکەوە پرسیم

«« ناچار نیت کە بەم شێوەیە بیت بگری کچەکەم ، من پزیشکی دەروونیم دەزانم کە زۆر خەمباریت  »»
لە پاش قسەکەی دەستم بە گریان کرد

«« ئەوە ڕاستە من زۆر دڵتەنگم »»
بە گریانەوە گوتم وە دەزانم کە بوومەتە جێی سەرنجی خەڵکی دیکە

«« کەواتە ئەو شتە دووربخەوە لە خۆت کە خەمبارت دەکات »»
خاتوونەکە گوتی

ئەو ڕاست دەکات کارکردن لەگەڵ جیۆن قورسە بۆ من ، ناچار نیم کە بەرگەی ئەو سەختیە بگرم بە خێرایی هەستامەوە و بەرەو ماڵی جیۆن ڕۆیشتم کە مەودایەکی زۆر دوور بوو کە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیو بە پێ ڕۆیشتم

کاتێک گەیشتم ڕاستەوخۆ بەرەو ماڵەکەی خۆم چووم ڕووناکیەکانی ماڵی جیۆن کووژابوونەوە کە ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەو لە ماڵەوە نییە ، نەفرەت هیچ گرنگ نییە بۆم

بە هۆی دەنگێک ڕاچڵەکیم کاتێک لەسەر پەیژەکان بووم
«« خاتوو دێلیلا داڤیس »»
ئەوە دەنگی جیۆن بوو ،

دایک نەفرەتی چۆن ناوی من دەزانێت ؟!

«« چیت دەوێت بەڕێز جیۆن ؟ »»
پاش داگیرساندنی ڕووناکیەکان پرسیم

«« لە کوێ بوویت ، ئەمڕۆ نەهاتیت بۆ سەر کار »»
ئەو پرسی

«« من دەست لە کار دەکێشمەوە »»
بە بوێریەوە گوتم

«« من ناڕازیم »»
ئەمە وای کرد بتەقمەوە

«« بۆچی دەتەوێت چی تر بکەیت ؟ من بێزار بووم بەڕێز جیۆن ، من نامەوێت ، نا، نا ، نا ، دەمەوێت کار بکەم و داهاتووی خۆم بونیاد بنێم بەڵام هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانی تۆ ناهێڵێت ، ئەوە بکەم ژیانم خەریکە دەمخنکێنێت »»
تەواوی قسەکانم بە هاوارەوە کرد

𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now