«« خواردنی بەیانیت ئامادەیە »»
گوتی وە قاپێکی لە پێشم دانا کە تەنها یەک هێلکە و چەند پانکەیکێکی لەسەر بوو لەگەڵ سێ پارچە گۆشت دواتر کۆپێک قاوەی لە تەنیشتیان دانا ، ئەوە زۆر بە جدیەتی ؟!

«« ئەمە چییە خاتوو داڤیس ؟ »»
پرسیم
«« خواردنی بەیانیت بەڕێزم »»
خاتوونەکە گوتی

«« دەزانم بەڵام بۆ هێندە سادەیە ژەمی بەیانی گرنگترین ژەمی ڕۆژەکەیە »»
بە کەمێک توڕەی گوتم

«« ببوورە بەڵام من گوتم کە خواردن نازانم وە لە ئێستادا لە هەوڵی فێربووندام »»
بەبێزاری هەناسەیەکم دایەوە

«« دووریبخەوە نایخۆم »»
گوتم وە سەیری ناو چاوەکانیم کرد

«« بەڕێز جیۆن خواردنەکەت بخۆ »»
بە جێگیری گوتی

«« تۆ فەرمان لەسەر من دەکەیت »»
بەبێ بڕوای پرسیم

«« ببوورە واتە مەبەستم ڕێز لە ماندووبوونی کەسانی دیکە بگرە »»
دەستەکانی لەسەر سینگی گرێ دا

«« واتە من کەسێکی بێ ڕێزم »»
بە توڕەی گوتم

«« من وام نەگوت ، مەبەستم ئەوەیە کە چەندان کەس ماندوو بوون تا ئەو. خواردنە بۆتۆ بەرهەمبێنن وە من کاتژمێر پێنج هەستاوم تاکوو خواردن ئامادە بکەم بەڵام تۆش دەڵێی نایخۆم ، گرنگ نییە خواردنەکە زۆرە یان کەمە گرنگ تامەکەیتی وە گرنگ جۆرەکەیەتی »»
بۆچی ئەو زۆر لێزانە لە وەڵامدانەوە ؟!
پێم سەیرە کە بەم زیرەکیەی نەچووەتە کۆلێژ

«« ئایا تۆ خواردن ناخۆیت ؟ »»
پرسیم

«« من زۆر هاوڕێی نانی بەیانی نیم ، ئێستاش بۆکسی ژەمی نیوەڕۆت بۆ ئامادە دەکەم »»
گوتی وە ویستی کە بڕوات بەڵام من ڕامگرت
«« پێویستە خواردنی بەیانی بخۆیت ئەگەر دەتەوێت بەرگەی کارە زۆرەکانی من بگریت »»
بەبێزاری هەناسەی دایەوە

«« بەڵام خوارندنم بۆ یەک کەس ئامادەکردووە»»
هەوڵی خۆ پەڕاندنەوەی دا
«« کەواتە ئێستاش بۆخۆتی ئامادە بکە »»
بە توڕەی گوتم















Delilah :















پاش نانخواردنێکی سەر بە کێشە بەرەو گەراجی ئۆتۆمبێلەکان بەڕێکەوتین ، ئایا بە هەمان ئۆتۆمۆبێل دەڕۆین ؟

«« چییە خاتوو داڤیس چاوەڕێی دەرگات بۆ بکەمەوە ؟ »»
بەڕێز جیۆن گوتی
چەند بێڕێزە !!!!

«« نەخێر بەڕێزم پێویست ناکات تۆ سەربکەوە دواتر منیش »»
دواجار ئۆتۆمبێلەکە بەڕێکەوت سنوورێکی باشم لە نێوانمان هێشتبوەوە

«« شۆفێری دەزانیت ؟ »»
لەپڕ پرسی
«« نەخێر »»
بە سادەی گوتم

«« باشە تۆ چی دەزانیت ؟ ئایا پێشتر هیچ کارت دەکرد؟ »»
چەند کەسێکی بنکۆڵە

«« هەندێک شت هەیە کە دەیزانم ، وە نەخێر لە ڕابردوودا خانمی ماڵەوە بووم »»
نامەوێت زۆر لەسەر ڕابردووم بدوێم

«« کەواتە دەبێت خێزاندار بیت »»
پرسی
«« نەخێر جیابوومەتەوە , ئەی تۆچی بەڕێز جیۆن ئایا تۆ خێزانداریت »»
ئەو تەنها سەری هەژاند
«« نەخێر من تازە گەیشتوومەتە سی ساڵی »»
چیی ئەو پێی کەمە ، لەبیرمە کاتێک هاوسەرگیریم کرد ئیلیاس سی ساڵ بوو

خۆشبەختانە گەیشتین ئیتر دەوەستێت لە پرسیار کردن ، دەربارەی ڕابردووم ، نەفرەتی ، کاتێک چووینە ناو بینایەکەوە هەمووان سەیریان دەکردین تاکوو بەڕێز جیۆن ڕاماژەی پێدان کە کۆببنەوە
«« لەمەودوا خاتوو داڤیس سکرتێری منە هەرچیتان ویست بەو بڵێن »»
دواتر ئاماژەی پێدام بە دوای بڕۆم هەمووان سەیری منیان دەکرد وە هەندێکیان دەربارەی جلەکانم قسەیان دەکرد

ئۆفیسەکەی بەڕێز جیۆن زۆر جوان بوو هەموو شتێک کاڵ بوو یان سپی بوو ، دواتر ئەو بەرەو مێزەکەی چوو وە نزیکەی دە فایلی بە مندا
«« تاکوو ژەمی نیوەڕۆ پێداچوونەوە بۆ ئەوانە بکە ، هەر تێبینیەکت هەبوو بینووسە ، وە سەیری خشتەی چاوپێکەوتنەکان بکە بۆ ئەمڕۆ چەند دانەیەک دابنێ ، ئێستاش بفەرموو بڕۆ سەر مێزەکەی خۆت »»

کەواتە کارێکی زۆرم هەیە بۆ کردن ، نەفرەت ، تەنها چوار کاتژمێر ماوە بۆ ژەمی نیوەڕۆ دەبێت هەموویان تەواو بکەم





















Elias :


















پێکەکەی دەستم بەرەو وێنەکەی دێلی هاویشت ، من زۆر توڕەم تەنها ئەگەر شوێنەکەی دەدۆزمەوە ئەو کاتە کارێک دەکەم ڕابکاتەوە بۆ لام ، چەند ڕۆژێک بەرلەئێستا باوکە هیچەکەی ، گوتی کە لەماڵی ئەوە بەڵام کاتێک چووم تەنانەت سێبەرکەشی نەمابوو

من نازانم کەی دێلی ئەوەندە بوێر بوو کە لە دەستی من و باوکی هەڵبێت ، بەڵام ڕۆژێک دەیدۆزمەوە ، وە دۆزەخی لەسەر زەوی پێ نیشان دەدەم ، وای لێدەکەم کە بپاڕێتەوە تاکوو بیگەڕێنمەوە لای خۆم

چەرخە ئاڵتوونیەکەم داگیرساند و بەرەو وێنەکەی دێلیم هاویشت کە بە نزیکەی بەقەد نیوەی دیوارەکەیە با ئەویش بسووتێت ، لە ئێستادا گرنگترین ئامانجم ئەوەیە کە دێلی بگەڕێنمەوە بۆ لای خۆم وە بۆ باوەشی خۆم























بەردەوامە...........





















































𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now