چاپتەری-٤

301 35 59
                                    

بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سەرنجە چڕو پڕەکانم لەسەر کۆمپیتەرەکەم لابرد هەرکە گوێبیستی دەنگی دەرگاکە بووم، خزمەتکارێک بوو کە بەڕێزەوە ئاگاداری کردمەوە لە ئامادەبوونی خوانی نیوەڕۆ دوای ئەوەی سەرم بە باشە هەژاند بۆی ڕۆشتە دەرەوە.

تەواوی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە ماڵ نەڕۆشتومەتە دەرەوە تەنانەت بۆ کاریش، لەماڵەوە کارەکانمم کردووە.
وە هەفتەیەکیش دەبێت 'تولیف'م نەبینیوە، چونکە لە پشوی ساڵ دایە بۆ یەکەمین جار، تەنانەت نازانم چەند ڕۆژیش دەمێنێتەوە.

نازانم بۆچی گرینگی بەو بابەتە دەدەم، چەند ڕۆژ دەمێنێتەوە؟ کەی دەگەڕێتەوە؟ ئەی چی دەکات؟ لەگەڵ خێزانەکەیەتی یان لە ماڵێکی بەتەنها؟
وە ئایا بیرم دەکات؟ خۆ وتی منی خۆش دەوێت کەواتە ئەبێت ئێستا بیرم بکات!.
بیرکردنەوەکانم دەربارەی ئەو تا ڕادەیەک نەبونی ئەوی بیربردبوومەوە، کە دەمزانی زۆر کاریگەری خستووەتەسەرم،
وەک جاران چاوم لەسەر دەرگاکەی 'ئیلما' دەهێڵمەوە بیرم دەچێت ئەو لێرە نیە و مەحاڵە لەو ناوەدا بیبینم، چاوەڕێی چای هێمنکەرەوە بم لە بەیانیان، بەڵام هەرگیز نەدەگەشت! چونکە ئەوەی خەمخۆر بوو لەو بابەتە تەنها 'لوتیف' بوو، هەرخۆشی منی ڕاهێنا بە خواردنەوەی.

ئەوەی سەیربێت من ئێستا هەست بەو وردەکاریانە دەکەم، بەو ڕادەیە سەرنجیم داوە تا ئێستا نەتوانم لە نەبونی ئەودا بارودۆخەکە ئاسایی بکەمەوە؟
لە ڕاستیدا نەمدەزانی ئەگەر زۆر سەیری نەکەم دەتوانم ئەو لە مێشک و هەستە ئاڵۆزەکانم دەربهێنم، بەڵام من یەک چرکەم بەس بوو تا تەواوی سەرنجەکانم بکەوێتە سەری بەیەک چرکە بیپشکنم و هەست و نەستەکانم کۆنتڕۆڵ بکات، من چاوەڕێی ئەو چرکەیە بووم، چاوەڕێ بووم تا دووبارە بە ڕێکەوت چاوم بە چاویبکەوێتەوە ئیتر هەموو شتێک وەلانێم و لە دونیاکەی ئەو ون ببم.

کاتێک چوومە چێشتخانە خوانەکە ئامادەبوو، تێبینی کەسێکی ترم کرد جگە لە کیوڵ و ئیلما کەلەسەر سفرەکە دانیشتوە و خواردن بە ئیلما دەدات.
ئەوە تولیف بوو، بەڵێ، هەرکە ڕۆشتمە ژوورەوە سەرنجمان کەوتە سەر یەک، سەیرکردنەکانمان هەموو شتێکی دەگوت، زۆر نامۆ بوو، وەک بڵێی سەردەمانێک بێت تامەزرۆی ئەو ڕێکەوتەبین و چاومان لەسەر یەکتر بهێڵێنەوە.

چاوم لادا، بێ ئەوەی وا دەکەوت گرینگی بەبوونی ئەو دەدەم لێرە، لەسەر سفرەکە دانیشتم، لەگەڵ کیوڵ کەمێک گفتوگومان کرد لەسەر کار و بارەکان، وە جار جار لەژێرەوە سەیری تولیف'م دەکرد، کە بە بێ دەنگی خواردنی بە ئیلما دەدا، جارجاریش سەیری 'کیوڵ'ی دەکرد و دەیپشکنی بە چاوەکانی، بەوردی سەیری 'کیول'م کرد و نیشانە جێهێڵدراوەکانی خۆمم دۆزیەوە کە قەدەرکە چاوانێک بە خەمناکی سەیری دەکات.

هەستێکی جۆش و خرۆش منی گرتەوە کە زانیم ئەو چاوانە پڕن لە غیرەکردن بە نهێنی، لەبەر خۆمەوە بەبێ ئاگای بزەم کرد.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 28, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

مەیلی باوەشWhere stories live. Discover now