چاپتەری-٣

337 37 26
                                    

ــــــــــــــــــــــ

بە قسەکەی هەم وروژام هەم توڕەبووم، واتای چیە ئەتەوێت هاوسەرمبیت؟ ئەم پیاوە ئەمڕۆ شتێکی سەیری هەیە کە لێی تێناگەم، توڕەم دەکات، بەڵام زیاتر سەرقاڵم دەکات بە ئارەزووەکانم، ناونانم بە گیانەکەم، یان دەستدان لە کەمەرم، یان بێشەرمیەکەی بۆ بونم بە هاوسەری، جەستەم خەریک بوو کۆنتڕۆڵی لەدەست دەدا و هێرشی دەبردە سەری، بەقایمی باوەشی لێیدەدا، وە داوای دەکرد وشەکان دوبارەبکاتەوە وەک هاوسەرم یان گیانەکەم، تەنانەت زیاتریش هەناسەی گەرمی لە ڕوخسارم بدات و منیش دوبارە هەڵی بمژمەوە، کە یەکجار ئەزموونم کردبوو لەژیان دەست بە ڕوخساری دابێنم بێ ئەوەی بیر هیچ شتێک بکەمەوە، بە ئازادی خۆشەویستی لەگەڵ ئاڵوگۆڕ بکەم، زۆر شێتانە بوو لەو کاتە بیر لەو جۆرە شتانە بکەمەوە، بەڵام زۆر بەئاسانی پەپولەکانی لاشەم دەستیان بە جوڵە کرد و جەستەمیان بیرهێنایەوە کە بە خراپی لە خۆشەویستی دام لەگەڵ ئەو.

"تەنها ویستم جلەکەی خاتوو کیوڵ بگەڕێنمەوە" سەرم نزم کردەوە و بە سەختی وتم، دڵم دەستی کرد بە هەڵپەڕکی کاتێک ئەو هەنگاوی دەنا تا لێم نزیک ببێتەوە، هەناسەم قورس بوو، ڕوم کردە لایێکی ژورەکە تا ڕوخسارم بەرامبەر ڕوخساری نەبێت، بەڵام هەستم بە هەناسە گەرمەکانی دەکرد لەسەر پێستم، بەو شێوەیە مایەوە، بە بێ هیچ دەنگێک بە بێ هیچ جوڵەیەک، ئەمویست بارودۆخەکەی ئەو ساتە شیبکەمەوە، بۆچی؟

لێم نزیکە وە منیش وەک پەیکەرێک وەستاوم لەناوەوەشم جەنگێکی بەهێز ڕودەدات، زیاتر نزیک بویەوە و سەری نزیک گوێم کرد، کە بە ئاسانی ئەمتوانی دەنگی هەناسەی ببیستم، چاوەکانم داخست دا تێکەڵی ئەو هەستە ببم، لە جیهانە جیاوازەکەی، چەند چرکەیەکی کەم بەو شێوەیە ماینەوە، بەڵام هەستم نەکرد پێم وابوو لە جیهانەکەی ئەو کات بوونی نیە.

"بۆچی بەو شێوەیە شڵەژاوی؟" گوێم لە دەنگی بوو، کە چرپاندی لە بنی گوێما، چاوەکانم بە شێواوی کردەوە، تۆزێک دوورکەوتمەوە، تا ئاشنای چاوە درەوشاوەکانی بووم، کە تاکە شت بوون لە نێو تاریکیەکە وەک ئەستێرەیەک دەردەکەوت.

بێ قسە بووم بۆ ماوەی چرکەیەک، تەنها هەستم بە لاوازی خۆم دەکرد، " من تەنها تـ...تۆم نەبینی لە تاریکیەکە کە بەو شێوەیە نزیک بوویت، من ببورە" دەنگە بەزەیهێنەرەکەم هیچ کاریگەر نەبوو لەسەر ئەو، بەردەوام بوو لە لە سەیرکردنە نامۆکانی بۆ چاوەکانم.

سەیری چاوەکانیم کرد هەرکە دوبارە نزیک بوویەوە بە بێ هەستانە، ڕووە گرژەکەیم دەبینی تەنانەت لە ناو تاریکایەکەش.

هەنگاوێک ڕۆشتمە دواوە " من دەبێت بڕۆم لەسەر ئیزنت" وتم بە خێرای وەک ئەوەی بۆ ژیانی خۆم ڕابکەم ڕامکرد بۆ ژوورەکەم.

ئەوم لە دواوەی خۆم جێهێشت.

دەرگاکەم داخست و پشتم دایەوە بە دەرگاکە، لێدانەکانی دڵم لە پێشبڕکێ دابوون. فرمێسکم بەبێ هۆکار لە کانیاوی چاوەکانم هەڵدەقوڵان، جەستەم بە جۆرێک لەرزی گرتبوو، مێشکم هەزارەها وێنەی دروست دەکرد، نزیکبوونەوەکانی ئەو لە مێشکم دەخولانەوە.

مەیلی باوەشWhere stories live. Discover now