ئالیانا"ئێ باشە چی بکەین ڤێرا؟ تۆ بە هیج ڕازی نیت ئەڵێین هاوسەرگیری ئەڵێیت نا تەمەنم بچووکە ئەڵێین با بگەڕێینەوە و بە سەردانی کردنی یەکتری بەردەوام بین ئەڵێیت ئەمە ماندوومان دەکات و زۆر ناخۆشە ئەی چی بکەین کە تۆ بە بە هەموو شتێک نا ڕازیت"
|بە بێزاری وای وت|







ڤێرا"من نازانم هاوڕێیان بەڕاستی مێشکم ئاڵۆزە من نازانم یان دەبێ بەیڵ جێ بهێڵم یانیش دەبێت لێرە بمێنمەوە و ئێوە جێ بهێڵم وە دەبێ زوو زوو سەردانیتان بکەم جا یان ئێوە یان بەیڵ ئەبێ هەر لەو ڕێگایە بم بە هەر جۆرێک بێت"
|بە دڵ توندی وای وت|





جۆرجینا"ئێ جا بەتەمای چیت؟ ئەمە هەر بیرکردنەوەشی ناوێت دەبێ لەگەڵ هاوڕێکانت ئەوانەی خێزانی تۆن نەک هاوڕێ ئەبوایە بێ بیرکردنەوە بڵێیت لەگەڵ ئێوە دێمەوە و کۆتایت بەم باسە هێنابا ڤێرا بەڕاستی بە داخەوەم هەستەکەم ئیتر هێواش هێواش کاڵ دەبینەوە لەلای تۆ"
|بە سەرزەنشت وای وت|







ئالیانا"زۆر ڕاستە تۆ ئەسڵەن شەرم ناکەیت دەپرسیت نازانم ئێوە هەڵبژێرم یان بەیڵ؟ تا ئێمە هەبووین ئەم بەیڵە لە کوێ بوو؟ بۆ کەسێکی دوو ڕۆژە هەر زوو خەریکە لەبیرمان ئەکەی زۆر بەداخەوە"
|بە ساردی وای وت|







ڤێرا"نەخێر نەخێر ئێوە بە هەڵە تێگەیشتن هاوڕێیان من مەبەستم ئەمە نەبوو ئێوە بۆمن هەموو شتێکن هاوڕێیان من ئێوە بە کەس نادەم تەنانەت بەیڵیش ناتوانێت جێگای ئێوە پڕ بکاتەوە لۆ من بەڵام ئەویش بەشێکە لەمن ناتوانم هەر ئاوا دەستبەرداری بم تکایە ئێوە نەک هاوڕێ بەڵکو خوشکی منن تکایە کەمێک لێم تێبگەن تکاتان لێ دەکەم"
|بە تکاوە وای وت زۆر پەرێشان بوو|








جۆرجینا بە بێ باوەڕییەوە سەیری ڤێرای کرد و هەڵسایەوە لە شوێنی خۆی







جۆرجینا"ئەمە مانای چییە ڤێرا؟ واتا مەبەستت چییە هااا نایەیتەوە لەگەڵمان؟؟؟"
|بە دەنگی بەرزەوە وای وت|








ڤێرا"نازانم جۆرجینا نازانممم دەبێ بیر بکەمەوە تکایە"
|بە نا ئارامی وای وت|






ئالیانا"تۆ تەنانەت بە ماڵەوەشت نەگووتووە ڤێرا ههههه چەن زوو بڕیاری مانەوەت لێرە داوە؟"
|بە گاڵتەجاڕی وای وت و بێ هیوا بوو لە ڤێرا|







ڤێرا"دایکم دەزانێت تەنها کاکەم نەبێت کە نازانێت ئەویش خۆم پێی ئەڵێم دامناوە ئەم شەو بڵێم ئیتر گەر ڕازی بوو.........*بڕدار*"
|بە بێتاقەتی وای وت|






جۆرجینا"ئێ ئێێێێ؟؟؟ ئەگەر ڕازی بوو چی هااا یەکسەر لێرە دەمینێتەوە و ناگەڕێیتەوە لای ئەو کەسانەی بوون بە خێزانی دووەمت"
|بە هاوارەوە وای وت زۆر دڵی پڕ بوو|







✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now