جۆرجینا"هەر ئەوەندە؟ دەی دەستم خۆش بێت واز بێنە دەی خۆم ماندووم"
|بە بێزاری وای وت و ڕۆیشت|جۆرجینا ڕۆیشتە خوارەوە سەیری گەورەیی ئەو ماڵەی دەکرد بەڕاستی زۆر پێی جوان بوو هەنگاوی نا بەرەو هۆڵە گەورەکە قەنەفەکانی بینی دەمی کرایەوە لە شۆکا
جۆرجینا"واهـ زۆر ناوازەییە بەڕاستی"
|بە سەرسامی وای وت|کریستیانۆ"ماڵە نوێیەکەتت بە دڵە هم؟"
|بە چرپەوە لە بن گوێی جۆرجینا وای وت|جۆرجینا ڕاچڵەکی چونکە کریس لەناکاو دەرکەوت
جۆرجینا"منت ترساند کریس،وە بەڵێ لام جوان بوو"
|بە ڕاستگۆیی وای وت|کریستیانۆ"دەی مەڵێ جوان بوو بڵێ سەرسامی کردم کەمێ ڕاستگۆ بە جۆرجییەکەم"
|بە سۆزەوە وای وت و لە پشتەوە لە باوەشی کرد|جۆرجینا دووبارە شڵەژا و دڵی بە خێرایی لێی دەدا
جۆرجینا"ئا ئا بەڵێ زۆر سەرسامی کردم بەس وازم لێ بێنە"
|بە شڵەژاوی وای وت و بە زۆر خۆی لە کریس دوور خستەوە|جۆرجینا شەرمی کرد لەوێ ڕۆیشت
کریستیانۆ"هاهـ،تۆش هەر ڕابکە لێم باشە؟ شەرمنی زمان درێژ"
|بە خەندەوە وای وت|جۆرجینا ڕۆیشتە چێشت خانەکە خزمەتکارێکی زۆر زۆری بینی لەگەڵ چێشت خانەیەکی زۆر گەورە بێتام گەورە بوو
جۆرجینا"سڵاو"
|بە ڕێز و ڕوو خۆشی بە خزمەتکارێکی وت|خزمەتکار 1"سڵاو لە تۆش خاتوون بەخێربێن"
|بە ڕێزەوە وای وت|جۆرجینا"خۆش بیت سوپاست دەکەم"
|بە زەردەخەنە وای وت|خزمەتکار 2"وا دیارە تۆ میوانیت؟ ئایا ماوەیەک لێرە دەمێننەوە؟"
|بە مەراقەوە پرسیاری کرد|خزمەتکار 3"کچێ بە تۆ چی؟ بۆچی پرسیار دەکەیت؟ دەی خەریکی کاری خۆت بە پەیوەندیت بە میوانەوە چییە؟ بێزاری مەکە دوایی بەڕێز کریس لێمان توڕە دەبێت"
|بە جدی وای وت|جۆرجینا"ههههه نا نا ئاساییە خانم جیان بەڵێ ئێمە ماوەیەک میوان دەبین لەلای کریس هیوادارم بێزارمان نەکردبن"
|بە هێمنی وای وت|
YOU ARE READING
✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚
Romance؟؟؟"کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاخود لیۆنێل مێسی؟" جۆرجینا"بێگومان باشترین یاریزانی مێژوو ؟؟؟؟ هەڵدەبژێرم" .......... ئایا سەیر نییە کچێک لە ئەرژەنتینەوە دەگات بە بەناوبانگترین یاریزانی تۆپی پێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەردووکیان دوو دونیای جیاوازیان هەیە بیربکەوە...
Chapter 65
Start from the beginning