Chapter 51

Start from the beginning
                                    

پاسەوانەکە هات بە زۆر ڤێرای گرت پیاوەکە ئالیانای بە قژ ڕاکێشان دوای خۆیدا ڕاکێشا و ئالیاناش زۆر ئازاری هەبوو دەیقیژاند تا بەری بدات ئەمەش وای کرد هەموویان سەرنجیان بچێتە سەر ئالیانا و پیاوەکە








بەیڵ"کورە ڕامۆس ئەوە ئالیانا نییە؟؟"
|بە شۆک و دەنگێکی بەرز وای وت|







ڕامۆس"ئەوە چی ئەڵێیت تێناگەم؟"
|بە تێنەگەیشتنەوە وای وت|





ئالیانا گازی لە دەستی پیاوەکە گرت پیاوەکەش ناڵەیەکی بەرزی کرد ئالیانا زۆر توڕەی کرد چەکەکەی دەرهێنا و لەسەر نێوچاوانی ئالیانا ڕایگرت







بەیڵ"ڕامۆس ڕاکەەەە"
|بە هاوارە وای وت و دەستی کرد بە ڕاکردن|








ڕامۆس بە ڕادەی دۆزەخ توڕە بوو زۆر خێرا ڕای کرد و بەسەر چەند کورسیەک بازی دا و نزیکەی 20 لە کورسیەکان شکان بەیڵیش زۆر خێرا بەسەر پەیژەکان کەوت بۆ لای ئەو دوو هاوڕێیە








پیاوەکە قژی ئالیانای توند گرت و دوو هەنگاو بە دوای خۆی ڕایکێشا بەڵام






ڕامۆس"دەتکوژممم خوێڕیییی بەری دەەەە"
|بە هاوارێکی زۆر بەرز وای وت|






ڕامۆس هەر ڕاستەوخۆ دوای ئەو قسەیەی زۆر بە یەخەی پیاوەکەی گرت و لە ئالیانا دووری خستەوە







پیاوەکە"تەقەت لێدەکەم یەخەم بەردە"
|بە بێ هێزی وای وت و چەکەکەی ڕاگرت|









ڕامۆس"ههههههه تخوا بەڕاست؟"
|بە سامناکی وای وت و بۆکسێکی بەهێزی لێدا|








دیسان بۆکسێکی تری لە پیاوەکە دا نەوەستا یەک لە دوای یەک بۆکسی لێدەدا دواتریش لەقەیەکی زۆر زۆر بەهێزی لە پیاوە داماوەکە دا ئەوەش وای کرد پیاوەکە بکەوێتە خوارەوە لای کورسییە ڤیئایپییەکانی هاندەران ڕامۆس ویستی بڕواتە خوارەوە بۆ ئەوەی زیاتر لێیبدات بەڵام گریانی ئالیانا ئەوی وەستاند ئاوڕی دایەوە بینی کە لەسەر کورسییەکی هاندەران دانیشتووە و بە ئازارەوە قۆڵی خۆی گرتووە و دەگری بە سۆزەوە لێی ڕوانی و ڕۆیشتە لای







ڕامۆس"گوڵەکەم"
|بە خەمخۆرییەوە بانگی کرد|








ئالیانا لەگەڵ بیستنی ئەو نازناوە گریانەکەی زیاتر بوو ڕامۆس هەستی کرد کە بیری ئەوی کردییە بە هێمنی دەستەکانی لەسەر هەردوو ڕوومەتی ئالیانا دانا و بە نەرمی سەری بەرز کردەوە وای کرد سەیری ئەو بکات




✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now