پەڕەی دوانزەیەم

Start from the beginning
                                    

ئەو تەنها لەوێ ڕاوەستابوو، لەوانەیە توڕە بووبێت لە ئەنیلا لەوەی کە درەنگ کەوتوە بۆیە ئەنیلا خێراییەکەی زیاتر کردوو و لە کۆتاییدا گەیشت.

"زۆر داوای لێبوردن دەکەم کە درەنگ کەوتم جۆنمین تووشی کێشە بووبوو و ناچار بووم یارمەتی بدەم" ئەو چەند جارێک لەبەردەم جۆنگکووک دانەویەوە و داوای لێخۆشبوونی کرد.

بەڵام مێشکی جۆنگکووک دوور بوو لەوەی لە ئەنیلا توڕە بێت چونکە نیگەرانی ئای یوو خۆی بوو کە بکەونەوە کێشەوە

نیگەرانە لە ناوبانگیان و پیشەکەیان ، ئەو بەڕاستی گرنگی بە پیشەکەی نادات، چونکە ئەگەر هەوادارەکانی بەڕاستی ئەویان خۆشبوێت، ئەوا ئازادی ئەوەی پێ دەبەخشن کە لەگەڵ کەسێک بێت کە بەڕاستی خۆشی دەوێت.

وە ئەوان پێویست ناکات بمێننەوە تەنها لەبەر ئەوەی کەشخەیە. ئەو دەیەوێت بەهۆی بەهرەکەیەوە بناسرێت و خۆشبویسترێت.

بۆیە ئەگەر هەوادارەکانی بیانەوێت بڕۆن، دەتوانن بڕۆن.

هەروەها نایەوێت ئەنیلا گومانی لێ بکات، بۆیە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ناوبانگی خۆی بپارێزێت وەک کوڕێکی بێ خۆشەویست. وە ئەگەر ڕاستگۆ بین ئەوە دەبێت ئەنیلا بێت کە دەبێت هەموو هەوڵێکی خۆی بدات بۆ ئەوەی ناوبانگی خۆی بە باشی بهێڵێتەوە، چونکە ئەو ئەو کەسەیە کە جۆنگکووکی بەجێهێشت نەک ئەو.

بەڵام دەزانی کوڕەکان هەموو کارێک دەکەن

"کێشە نییە ، کێشە نییە" جۆنگکووک وەڵامی دایەوە وە چونکە زۆر سەرقاڵ بوو بە گەڕان بەدوای ساسانگەکان لە دەوریان.

"تۆ باشیت؟ تۆ لە من توڕەیت کە ئەم ماوەیە پشتگوێم خستیت؟"
ئەنیلا پرسیاری ئەوەی کرد کە ڕووخساری گرژ کردبوو لە بەرامبەر گەنجەکەدا. ئەوە زۆر شیرین بوو بۆ چاوەکانی گەنجەکە.

"نەخێر نا تەنانەت پێش ئەوەی داوای لێبوردن بکەیت من تۆم بەخشی تەنها ئەوەیە ئێستا بەدوای کەسێکدا دەگەڕام" جۆنگکووک دەستبەجێ وەڵامی دایەوە و قژی بەرەو پشتەوە پاڵدا بۆ ئەوەی ڕوخساری بە ڕوونی دیاربێت.

" مەبەستت کێیە؟ مەبەستت ئەو پیاوەیە کە پێشتر خۆی پیا کێشام؟" ئەوە وای لە جۆنگکووک کرد کە لە جێی خۆی بیبەستێت و لە ناکاو بە دەستەکانی ڕوومەتەکانی ئەنیلای گرت کە ئەمەش ئەنیلای هەژەند کرد.

كٌزَەیِ جًەرّگـمٓ ||𝓙.𝓙𝓚✔️Where stories live. Discover now