دوای پێنج ساڵ بۆ یەکەمین جار بە ئازادی لەم ماڵە هاتمە دەرەوە دووجانتای گەورەم لە دەست بوو کە بە دوای خۆم ڕامدەکێشان ، نازانم بەرەو کوێ دەچم تەنها دەمەوێت بۆ دوور بڕۆم

یەکەمین شت کە ئەنجامم دا ژمارەکەمم گۆڕی ، وە سەرەتا پەیوەندیم بە هاوڕێ ئازیزەکەمەوە کرد کە لە دوای تەواوکردنی ئامادەی تەنها بە مۆبایل قسەم لەگەڵی کردوە

پاش چەند خولەکێک ئەو پەیوەندییەکەی وەڵام دایەوە
«« بەڵێ مۆبایلی ئێلینایە »»

«« سڵاو ئێلی ئەوە منم دێلیلا »»
بێدەنگی ، بێدەنگی ، بێدەنگی

«« دێلیلا ئەوە تۆیت ، دەزانی لەم مانگە چەند پەیوەندیم کردوە بۆچی وەڵامت نەبوو ؟! »»
ئێلینا بە هاوارەوە گوتی

«« ئێلینا تەنها بوەستە من تەواوی ئەم مانگە سەرقاڵ بووم ئەمڕۆ لە ئیلیاس جیابوومەوە ، ئێستاش دەمەوێت بچمە ئەمریکا »»
بە هێمنی ڕوونکردنەوەم دا

«« نەخێر ئەمریکا نا ڕاستەوخۆ وەرە لای من »»
ئێلینا گوتی

«« نا نەخێر سەرەتا دەبێت خێزانەکەم ببینم »»
پاش گفتوگۆیەکی کورت پەیوەندییەکەم کۆتای پێ هێنا

ئێستا لە ناو فڕۆکەم بەرەو ئەمریکا ، لە سێ مانگ دوای هاوسەرگیریمەوە ، نەگەڕاومەتەوە بۆ لای خێزانەکەم

بەڕاستی من کەسێکی شەرمنم وە کێشەم هەیە لە قسەکردن لەگەڵ خەڵکی ، ئەمە یەکەمین جارە بەبێ ئیلیاس گەشت بکەم ، هێشتا هەر دەترسم بەڵام ئەمە ناهێڵێت هەستی ئازادی لە دەست بدەم

ئایا ئەوکاتەی دەگەمە ماڵەوە باوکم قبوڵم دەکاتەوە ؟
ئایا هیچ گەرەنتیەک هەیە کە نامگەڕێنێتەوە بۆ لای ئیلیاس ؟
ئەوە خراپترین ئەگەرە ، بەڵام هێشتا دەمەوێت بگەڕێمەوە تا بزانم ئەوان چۆنن

هێشتا ماڵی باوکم لەو شوێنەیە کە جێمهێشت یەکێک لە گەڕەکە خانەدانەکانی لۆس ئەنجلۆس ماڵی بەڕێز داڤیسی لێیە ، بە دوودڵیەوە لە دەرگام دا پاش زەنگێکی درێژ دەرگاکە لەلایەن ساندرای بەتەمەنەوە کرایەوە

ساندرا بۆ ماوەیەک سەیری کردم بە شۆکی
«« دێڵیلا ئەوە تۆیت ؟! »»

«« ئەی خوایە ساندرا چەند خۆشحاڵم »»
باوەشم لە ساندرا دا

دواتر بەرەو ژووری دانیشتن چووین لەوێ خاتوو بێڵین هەبوو کە هاوسەری باوکم بوو ، ئەو ژنێکی زۆر میهرەبان بوو وە منی زۆر خۆشدەویست
««خاتوو بێڵین »»
راستەوخۆ بەرەو باوەشی ڕۆیشتم

𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now