𝙿𝙰𝚁𝚃 9

490 104 40
                                    

وەک رێزێک لە ماندوو بوونم پێش
خوێندەوە ڤۆت بکەن
・゚˚ ୨୧ ˚・゚
.
.
.
.
.






بەیانی

تایهیۆنگ بەهۆی ئازار خەبەری بوویەوە بە هێواشی هەڵسەیە و دانیشت بە هۆی ئەوەی لەسەر قەنەفە خەوتبوو لەشی هەموو ڕەق ببوو دەستی برد بۆ ملی و مەسەجی بۆ کرد دواتر تێبینی ئەوەی کرد کە جەنگکوک هات وە لە بەرامبەری دانیشت

تایهیۆنگ: بۆچی بانگت نەکردم لەشم هەمووی ڕەق بووە
«بە گرژی وتی»

جونگکوک: بانگم کردی بەڵام تۆ خەبەرت نەبوویەوە
«تایهیۆنگ تەنها پشتگوێی خست و هەڵسایە ڕۆیشت بۆ دەستشۆرەکە ڕووخساری شوشت و خۆی رێکخست دوای ئەوە گەرایەوە بینی کە جەنگکوک هێشتا هەر لە شوێنی خۆیەتی»

تایهیۆنگ: من دەرۆم بۆ کۆمپانیا تۆش دوامەکەوە
«کاتێک دەستی برد بۆ چاکەتەکەی و لەبەر کرد»

جونگکوک: فەرمان دەکەیت بەڕێز تایهیۆنگ
«تایهیۆنگ بێ هیچ قسەیەک ڕۆیشتە دەرەوە سەرکەوتە نێو ئۆتۆمبێلەکەی و بەڕی کەوت بۆ کۆمپانیا کاتێک گەیشت راستەوخۆ بەرەو ئۆفیسەکەی ڕۆیشت لەسەر مێزە فەرمیەکەی دانیشت ویستی دەست بەکارەکانی بکات بەڵام کاتێک گوێی لە دەنگی پێلاو بوو لە دەستشۆری ژوورەکەی وەستە و سەری بەرز کردووە لەگەڵ بینی ئەو کەسە بێزاری تەواوی جەستەی داگرت وە لە ژێر لێویەوە نەفرەتی دەکرد»

جییۆل: تای تۆ دوێنێ شەو لە کوێ بوویت بۆچی نەگەرایەوە بۆ ماڵەوە
«وتی و نزیک بوویەوە لە بەرامبەر تایهیۆنگ دانیشت»

تایهیۆنگ: ئەوە چ پەیوەندی بە تۆوەیە کە لە کوێ بووم

جییۆل: بەڵام پێویستە ئەوە بزانم کە لەکوێ بوویت من زۆر نیگەرانی تۆ بووم وە تا درەنگ چاوەڕێم کردی تا بگەرێتەوە

تایهیۆنگ: من پێشتر پێم وتی وەک هاوسەری من ڕەفتار مەکە وە پێویست ناکات پرسیارێک بکەیت کە وەڵامکەی دەزانیت تۆ باش دەزانیت کە من لای جەنگکوک بووم کەواتە بۆچی هەوڵ ئەدایت کە بێزارم بکەیت
«بە تونێکی جدی وتی جییۆل کەمیک بێدەنگ بوو»

جییۆل: یانی من بێزارت دەکەم تۆ بە بونی من بێزار دەبیت
«بە هێمنی وتی و سەیری چاوەکانی تایهیۆنگی کرد»

تایهیۆنگ: ئێستا کە وەڵامی پرسیارکەت وەرگرت بۆ سەر کاری خۆت تۆ وتت کە لێرە کار دەکەیت بۆیە تەنها سەرنج بخە سەر کاەکەت خاتوو جییۆل

خانمی کیم [𝙺𝚃𝙷]Where stories live. Discover now