𝙿𝙰𝚁𝚃 7

464 93 113
                                    

وەک رێزێک لە ماندوو بوونم پێش
خوێندەوە ڤۆت بکەن
・゚˚ ୨୧ ˚・゚
.
.
.
.
.



تایهیۆنگ: بۆچی لای باوکم وتووتە کەوا من یەکێک لە کارمەندی ئێرەم خۆش دەوێت
«بە جدی وتی»

جەنگکوک: ئێ واباشترە کە من بڕۆم
«وتی و هەڵسایەوە»

تایهیۆنگ: یەکەم جار وەڵامی من بدەوە ئنجا بڕۆ بۆ دۆزەخ
«بە توڕەیی وتی چونکە جەنگکوک قسەکەی پشتگوێ خست»

جەنگکوک: تایهیۆنگ پێویست ناکات توڕە بیت من تەنها لەبەر تۆ ئەوەم کرد سەیرکە من لە منداڵیەوە هاوڕێی تۆم زۆر باش تۆ داناسم وە ئەوەش دەزانم کە تۆ ئەوت خۆش دەوێت بەڵام لەبەر غروری ناخت ئەوە قبول ناکەیت ڕاستە کە ئەو کارمەندێکی پاکەرەوەیە بەڵام تۆ دەتوانی ئەو بکەیت بە خانمی خۆت بۆیە پێویست ناکات بەم شێوایە ڕەفتار بکەت
«بە جدی وتی تایهیۆنگ تەنها بە بێدەنگی مایەوە جەنگکوک پشتی لە تایهیۆنگ کرد و دەستی کرد بە ڕۆیشتن بۆ دەرەوە»

تایهیۆنگ: سوپاست دەکەم
«بە هێمنی وتی جەنگکوک سەیری کرد و بە زەردەخەنەیەک وەڵامی دایەوە دواتر ڕۆیشتە دەرەوە تایهیۆنگش دەستی کرد بە کارکردن دوای ماوەیەک لە کارکردن تایهیۆنگ دەستی برد بۆ مۆبایلەکەی سەر مێزەکەی و پەیوەندی بە سکرتێرەکەی کرد داوای کرد کە قاوەیەکی بۆ بێنێت دوای کەمێک کەسێک لە دەرگای ژوورەکەی دا»

تایهیۆنگ: وەرە
«بێ ئەوەی سەری بەرز بکاتەوە وتی دوای چەند چرکەیەک دەرگاکە کرایەوە و داخرە ئەو کەسە کەمێک بێدەنگ بوو»

تایهیۆنگ: فەرموون بۆچی...
«وەستە لە قسە کردن کاتێک سەری بەرز کردەوە وە ئەو کەسەی پێشی بینی»

تایهیۆنگ: فەرموون خاتوو ن/تی بۆچی لێرەیت
«بە هێمنی وتی»

ن/ت: ئێ بەڕێز جەنگکوک وتی کە تۆ داوات کردوە کە ژوورەکەت پاک بکەمە بۆیە لێرەم
«بە ڕێزەوە وتی تایهیۆنگ برۆیەکەی بەرز کردەوە و بە تیژی سەیری کرد»

ن/ت: ئایا دەتوانم دەست بکەم بە پاک کردنەوە
«وتی و چاوەرێی وەڵام بوو تایهیۆنگ تەنها سەری جوڵاند ن/تی دەستی کرد بە پاک کردنەوەی ژوورەکە تایهیۆنگش خۆی خەریک کرد بە کارکردن، تەواوی کاتەکە تایهیۆنگ زۆر بە سەرنجەوە سەری ن/تی دەکرد هەر چەندە هەستی بەوە کردبوو کە ن/تی بێزار بوە لە سەیر کردنەکانی بەڵام گوێی پێ نادە»

ن/ت: بەڕێزم تەواو بووم تەنها ئەو مێزەیە ماوە ئایا ئەویش پاک بکەمەوە؟؟
«وتی کاتێک ئاماژەی بە مێزە فەرمییەکەی تایهیۆنگ کرد کە خەریکی کارکردن بوو لەسەری»

خانمی کیم [𝙺𝚃𝙷]Where stories live. Discover now