𝙿𝙰𝚁𝚃 8

473 99 52
                                    

وەک رێزێک لە ماندوو بوونم پێش
خوێندەوە ڤۆت بکەن
・゚˚ ୨୧ ˚・゚
.
.
.
.
.




بە پیاسە بەڕێگەوە بووم بۆ ماڵەوە بۆ ماوەیەک وا بەردەوام بووم تا لەناکاو ئۆتۆمبێلێک لە پێشم وەستە کەمێک هەستم بە ترس کرد بەڵام کە کەسەکەی نێویم بینی ئارام بومەوە ئەوە بەڕێز تایهیۆنگ بوو

تایهیۆنگ: ن/تی وەرە سەر بکەوە با من بتگەیێنم
«کەمێک بە دەنگی بەرز وتی بۆ ئەوەی گوێم لێیبێت»

ن/ت: نەخێر بەڕێزم سوپاس من خۆم دەتوانم بڕۆم
«بە ڕێزەوە وتم بەڵام ئەو بۆچی بەم شیوەیە هەڵسوکەوت دەکات»

تایهیۆنگ: ئەوە وەک داوای لێبوردنێک قەبووڵ بکە چونکە بەهۆی منەوە لێتدرا و سوکایەتیت پێ کرا

ن/ت: کێشە نییە بەڕێزم
«بە هێمنی وتم ئەو لە وەڵامدا ئاهێکی هەڵکێشە»

تایهیۆنگ: خۆ ناتخۆم تەنها وەک داوای لێبوردنێک دەتگەرێنمەوە بۆ ماڵەکەت وە هەم من بەڕێوبەری تۆم چۆن دەبێت بە قسەم نەکەیت خانم
«بە جدی وتی کاتێک برۆیەکی بەرز کردەوە تەنها بە بێدەنگی نزیک بوومەوە و دەرگاکەم کردەوە و سەرکەوتمە نێو ئۆتۆمبیلەکە بۆنە پیاوەنەکەی بە نێو ئۆتۆمبیلەکە بڵاو ببویەوە ئەو لێم نزیک بوویەوە وە قەیشی سەڵامەتی بۆ بەستم دواتر سەرنجی ڕووخساری دام»

تایهیۆنگ: ئازاری هەیە
«وتی کاتێک ویستی دەستی بۆ ڕووخسارم بەرێت بەڵام هەر زوو خۆم دوورخستەوە ئەو وام لێ دەکات دڵم نەفرەتیانە لێ بدات»

ن/ت: نەخێر بەڕێزم من باشم
«بە شڵەژاوی وتم ئەو کەمێک وەستە دواتر خۆی ڕێک خستەوە و دەستی کرد بە شۆفێری کردن»

تایهیۆنگ: ناونیشەنی ماڵەکەت ناڵێیت ئایا دەتەوێت ببەم بۆ ماڵەکەی خۆم
«بە جدی وتی کاتێک چاوی لەسەر ڕێگەکە بوو ئەیی خوایە من هەر ئەوەم بیر نەبوو ئەیی ئەوە مایەی شەرمەزاریە دانایەکەم بە هێواشی کێشە بە سەرم دواتر سەیری ئەوم کرد تێبینی ئەوەم کرد کە ئەو زەردەخەنە دەکات هەرچییەک بێت ناونیشەنی ماڵەکەم پێی وت دوای ماوەیەک گەیشتین بەر لەوەی دابەزم سەیری ئەوم کرد»

ن/ت: زۆر سوپاست دەکەم بەڕێزم بە هیوای کاتێکی خۆش
«ئەو زەردەخەنەیەکی کرد و سەری جوڵاند دواتر بە خێرایی دابەزیم و ڕۆیشتم بۆ ژوورەوە»

ن/ت: ئاااا منت ترساند
«راچەلکیم لە ترسا کاتێک زڕ خوشکەکەم لە پێش خۆم بینی ئەوە لەناکاو بوو من خەیاڵم ڕۆیشتبوو»

خانمی کیم [𝙺𝚃𝙷]Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt