S:1 E:25

279 42 23
                                    



هەموویان چونە نەخۆشخانە و ن/ت لە ژووری نەشتەرگەری بوو ئەوانیتریش لە دەرەوە چاوەڕیان دەکرد






دوو کاتژمێر هێشتە نەهاتۆتە دەرەوە







جێنی:گەمژەی پیس بە چ چاوەڕوێک  دێیتە بەر دەممان
بە گریانەوە بەرەو ڕوی شوگە چوو کە بینی دەهاتە لایان

شوگە هیچی نەوت چاوی سوور ببوو

ڤی جێنی گرت و لە باوەشی کرد

ڤی:تەواو ئارام بەوە وەرە بڕۆین
وتی و جێنی برد لای خوارەوە

هەموان بە بێتاقەتی دانیشت بوون کچەکان گریانیان نەدەوەستا


جونکوک و نامجون چونە لای شوگە کە تۆزێک لەوانیتر دوور بوو




نامجون:شوگە چی ڕویدا ؟؟؟؟🙂

شوگە سەیری نامجونی کرد و فرمێسک لە چاوانی هات

شوگە:کاکە ئەوو......
نەیدەتوانی قسە بکات لەبەر هەنسکەکانی گەرووی

نامجون:کوڕم تۆ وازت لەو کچە نەهێنا تا حاڵی بە ئێرە گەیشت ئەگەر شتێکی بەسەر هات خراپ دەبێ بۆت 🙂
وەک هەڕەشە قسەی پێی دەوت کە دەستی لەگەڵ بەرز دەکردەوە

جونکوک:تەواو نامجون ئەویش حاڵی خراپە نایبینئ 🙂

نامجون ڕۆشت

لیسا چوە لایان

🌝قوتابخانەی شەو ڕۆژی🌚Where stories live. Discover now