بێهیوایی

786 119 310
                                    

ئەو بەیانیە بە گووگڵ دەنەخشێنم
کە چاو دەکەمەوە و تۆ لەتەنیشتمیت

___________________________________________









































بڕیارێکی گرنگی ژیانم کە هەرگیز لێی پەشیمان نابم ئەوەیە کە دەمهەوێ لقێکی زانکۆکە لە لۆس ئانجلەس و کالیفۆرنیا بکەمەوە دوو زانکۆی بەتەواوەتی گەورە و سەرنج ڕاکێش پڕ بە مانا لە زانست و فێربوون

گەورەترین خەونم
لەدوای بونی ژورێکی گەورە لە چۆکلێتی فێرێرۆ ڕۆچێر
دامەزراندنی ئەو دوو زانکۆیە گەورەترین خەونمن
خەون بەو ڕۆژەوە دەبینم کە لە هەواڵەکان بڵاو دەبێتەوە و دەڵێن دوو لقی سەرەکی زانکۆی jk university لە لۆس ئانجلەس و کالیفۆرنیا کراوەتەوە

ئەبێ خەونەکەم بەدی بهێنم

ئەم ماوەیە زۆر سەرقاڵم کاری زۆرم هەیە کە بیکەم من هێشتا بە یۆن و جیمین و جۆنگکوکم نەوتووە نازانم کاردانەوەیان چۆن دەبێ ئەگەر بزانن بەڵام بەڕاستی کارەکەم بەلامەوە گرینگترە

ئەم ماوەیە جیمین هەردەم پێمدەڵێ کە ئاگاداری تەندروستی خۆم بم و زیادە رەوی لە کاردا نەکەم چونکە چەند جارێک حاڵم خراپ بووە توشی سەرگێژە و سەرسوڕانی بەردەوام دەبم وە هەروەها خواردن زۆر ناخۆم تەنها شتێک بەی دەترسم ئەوەیە کە ڕەنگە دوگیانبم

بەڵێ ڕەنگە دووگیان بم

زۆر دەترسم بەڵام ئەگەر دوگیان بم نابێ بە جۆنگکوک بڵێم چونکە هەرگیز ناهێڵێت خەونەکەم بێنمە دی

پێویستە تێستێکی دوگیانی بکڕم بە زووترین کات
چونە خوارەوە و بە یەکێک لە پاسەوانەکانم وت

: نیک وەرە ئێرە
نیک لەلای دوو پاسەوانی تر وەستابوو من لەناو هەموویاندا تەنها باوەڕ بەو دەکەم

بەخێرایی خۆی گەیاندە لام

نیک: فەرموو خانمەکەم

: بەزۆترین کات تێستی دوگیانیم دەوێ
پارەی کاشم پێدا چونکە دەزانم خەرجیەکان ئاشکران ئەگەر کرێدی کارەکەم بەکار بهێنم

:چەند جۆرێکی جیاوازم دەوێ بەخێرایی بۆمی بهێنە
وە بە هیچ شێوەیەک نەهێڵی کەس بزانێت بەتایبەت جۆنگکوک تێگەشتی؟

نیک: فەرمانتە خانمەکەم

پاسەوانەکە ڕۆشت و ئیریناش بەرەو سەرەوە ڕایکرد






















نیک نزیکەی شەش جۆر تێستی جیاوازی کڕیبوو ئەو کوڕە سەرلێشێواوە ئەسڵەن نەیدەزانی چی هەڵبگرێت بۆیە داوای لە کارمەندەکە کرد کە یارمەتی بدات بەو پەڕی خێراییەوە گەڕایەوە ماڵەوە بەڵام هەر لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە ڕوبەڕوی خاوەنە سامناکەکەی بویەوە

کۆکاینا🫂🚯Where stories live. Discover now