ترساو

1.7K 137 7
                                    

ببینە ئەشقی چاوەکانت بەرەو چ دۆزەخێکم دەبەن
___________________________________________































































بە خێرایی ڕای ئەکرد دەستی برا بچوکەکەی گرتبوو
تەنانەت خۆشی نەیدەزانی لەو دۆزەخە چ کارێکی هەیە
تەنها شتێک کە دەیزانی ئەوەبوو کە ڕادەکات لە دەستیان
برا ترساوەکەی کە ڕەنگی بەفری گرتبوو بە دەستە لەرزیوەکانی ئەوەی ئەوی گرتبوو
بەهۆی نەمانی هێز و توانا وەستان لە ژێر تاشە بەردێکی گەورە نزیک لە وێستگەی شەمەندەفەرەکە
براکەی بەرەو ئاستی خوشکەکەی چەمایەوە بە دەستە ساردەکانی فرمێسکە ئەڵماسەکانی خوشکە گەورەکەی سڕی

: دادە ئێمە باش دەبین وایە؟
؛ باش دەبین شیرینەکەم دڵنیابە باش دەبین

ئەو دوو منداڵە دوبارە دەستیان کردەوە بە ڕاکردن و گەیشتنە لای وێستگەکە کچەکە بە خێرایی سواری یەکێک لە بەشەکانی شەمەندەفەرەکە بوو کە بەتاڵ بوو تەنها سێ بۆکسی تێدابوو وە بە خێرایی براکەشی لەگەڵ خۆی سەرخست

شەمەندەفەرەکە دەستی کرد بە جوڵە و ئەو دوانە هەناسەیەکی ئاسودەییان دایەوە

ئەوەندەی پێنەچوو  دەرگاکە کرایەوە کوڕێک هاتە ژورەوە کە ئەو دوو منداڵەی بینی بە خێرایی بەرەو لاییان چوو و پەلی هەردووکیان ی گرت بەتوندی و ڕایدەوەشاندن

؟ ئێوە کێن زوو پێم بڵێن

؛ گ گەورەم تکایە هێواش بە تکایە بهێڵە بۆ ماوەیەک لێرە بمێنینەوە

؟ ئەوە تۆ باسی چی دەکەی گەمژە زوو بڕۆن لێرە گەورەم بزانێ کچێک و منداڵێک لەناو بەشەکەی ئەودایە هەموومان دەکوژێ و سەری ئێوەش دەپەڕێنێت دەی هەستنەوە لێرە ون بن

؛ گەورەم تکایە تەنها یەک سەعات لێرە دەبین تکایە گەورەم

؟ ئەوە تۆ بە قسەی خۆش تێناگەی؟
ئێستا گەورەم دێت بۆ ئێرە ئەگەر دەتەوێ نەمریت لێرە بڕۆ

؛ نا تکایە ئەگەر بڕۆم دەماندۆزنەوە

؟ کەواتە خۆت ویستت

کوڕەکە ویستی بڕوات بەڵام لەپڕ دەرگاکە کرایەوە
پیاوێک بە شێوەی ڕەشەبا هاتە ژورەوە لەگەڵ هاتنی بۆ ژورەکە کوڕەکە ڕەق بو لە شوێنی خۆیدا

؟ گ گەورەم ت تۆ کەی هاتی چ کارێکت هەیە ل لێرە گەورەم

؟؟ تۆ لێپرسینەوەم لەگەڵ دەکەی؟
ئایە دەبێ پرس بە تۆ بکەم لە چی دەکەم و دەچم بۆ کوێ؟

؟  گ گ گەورەم مەبەستم ئەوە نەبوو ببورە گەورەم تکایە ببورە

؟؟ بەسە ئەو دەمە پیسەت داخە.
ئەمانە چین لێرە؟

کۆکاینا🫂🚯Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin