ماڵە شاهانەکەی

792 142 80
                                    


ترسی لەدەستدانت منی کردووە بە چ گوناحکارێک

___________________________________________






































؟؟ کەواتە زۆر باشە تۆ پێویستە خوێندن تەواو بکەیت
من زانکۆیەکم هەیە بەڕێوەبەرێکی شایستەم نەدۆزیوەتەوە بۆی پێویستە تۆ ببیت بە بەڕێوەبەری ئەوێ

دەمهەوێ کەسێکی بێ خێزان هەڵبژێرم بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لەژێر دەستی خۆم بێت

ئەو کچە بچوکە بەم قسانە زۆر دڵی شکا بەڵام لە ترسی گیانی خۆی هیچی نەوت

ئەو زەبەلاحە دەستی کردەوە بە قسەکردن

بەڵام لەگەڵ هەر هەڵەیەک گیانت دەکێشم تێدەگەی؟
پیاوەکە بە ترسناکی وتی

کچە داماوەکەش بە ترساوی وتی

: ب بەڵێ گەورەم

پیاوەکە بە دەستەکانی سەری کچەکەی بەرز کردەوە و وتی

؟؟ لە قۆناغی چەندەمی ؟

:گ گەورەم من بەهۆی زیرەکییە کەمەوە لە پۆلی خۆم نیم من ئەمساڵ کۆتا ساڵی خوێندنمە بەڵام وەک دەبینی لە چ حاڵێکدام
کچەکە کە سەری هەڵبڕێ سەرنجی دا ئەو ماسکەی کە بە بەشێکی دەموچاویەوەیە بەشێکی چاوی داپۆشیوە
ویستی پرسیار بکات بەڵام ئاخۆ لە حاڵێکدایە کە پرسیار بکات؟
بێگومان نەخێر

؟؟ کەواتە سودت دەبێت 
پیاوەکە خەندەیەکی بە فیزی کرد هەرکە زانی کچەکە سەرنجی دەدات

براکەتم ناوێ بەڵام با لای تۆ بێت بەزەیم پێیدا هاتەوە

تەواوی کاتەکە هەموو ئەوانەی ناو ژورەکە شۆک ببون و واقیان وڕمابوو  گەورەکەیان بەزەیی نواند بەرامبەر دوو منداڵ
ئەو تەنانەت بەزەیی بە منداڵی سەر لانکیش نایەتەوە ئێستا چی گۆڕاوە؟

: گەورەم زۆر سوپاس بەڕاستی نازانم چی بڵێم من بە ژیانم قەرزدارتم هەرگیز پشتت تێ ناکەم دڵنیا بە
کچەکە بە دڵخۆشیەوە وتی

؟؟ هەرخۆی وا بکەی لە ژێر گۆڕ خۆت و براکەت دەدۆزێتەوە
ئەو زەبەلاحە زۆر بە ترسناکی دانی بەسەر وشەکانیدا دەگرت

ئیرینا خەندەیەکی کرد و بەرەو براکەی چوو
ئەو خەندەیە وایکرد بۆ ساتێک دڵی ئەو گەورەیەی بەرامبەری بوەستێنێت کزەیەکی سارد بە دڵیدا هات و خۆی لە نێو چاوەکانی دا لەدەست دا
ئاخۆ چۆن دەبێت کچێکی پیسی قژ ئاڵۆزکاو بتوانی بەوجۆرە دڵ بەر بێت ؟









دوای شەش کاتژمێر
(کۆشکی جیۆن)
(کاتژمێر ٨:٢٥ی شەو)
(سیۆل)

Erina pov:

: یۆن وەرە دوور مەکەوە

یۆن: نونا ئایە ئەتوانم ئاو بخۆم؟

کۆکاینا🫂🚯Where stories live. Discover now