chapter - 3 - ﴾دەتوانم دووبارە بتبینمەوە ؟ ﴿

Start from the beginning
                                    

خوانی ئێوارەمان تەواو کرد و پێکەوە قاپەکانمان کۆ کردوە و شۆردمان و من ڕاستەو خۆ چوومە ژوورەکەم کە پێشتر هی دایکم بوو

ئەو ژوورە بە چەندان تابلۆی کلاسیک و دیزاینی کۆن و مۆدێرن تێکەڵ بوو ڕەفەی کتێبەکانی دایکم کە جوانترین گوڵەکانی جیهانی وشک کردبوو پێیدا هەڵواسیبوو دیمەنێکی تایبەتی دابوو بە کتێبەکان بەڵام جۆرە گوڵێکی تایبەت زۆر سەرنجی ڕاکێشام ، دەتوانم بڵێم گوڵی ئیرۆس یان گوڵی (خواوەندی جوانی ) دەستەواژەیەکی جوانترە بۆی بەکاربهێنم دانرابوو زۆر ترین جۆر ئەو گوڵە بوو ، جگە لەوەش هەمان بۆنی بەکاردەهێنا بۆ جلەکانی تێبینیم کردبوو لە ژێرزەمینی خانوەکەی باپیرم زۆرترین شوشەی ئەو بۆنە بەدی دەکرا .......!

خۆم خەریک کرد بە کردنەوەی کتێبەکان و سەیرکردنیان ، ئەو ماوەیەکە لەو ژوورەدەمامەوە دەستم بۆ یەک کەلوپەلیش نەبردبوو زۆر ئازار بەخش بوو بۆم مانەوە لەژووری دایکە بێ بەختەکەم ، بەهەرحاڵ یەکێک لەکتێبەکان زۆر سەرنجی ڕاکێشام ویستم بیکەمەوە وای خودای میهرەبان چی ئەفسانەیەکە ئەم کتێبە !!!

ڕوناکی کتێبەکە تەواوی ژوورەکەی پڕکردبوو کاتێک کردمەوە چی دەبینم ؟

جنۆکە کە دانیشتووە لەژێرگوڵە گێلاسەکان و زەردەخەنەم بۆ دەکات بۆ چەند چرکەیەک هاتەپێشەوە و دەستی لە کتێبەکە دەرهێنایە دەرەوە و زۆر بە سۆزەوە دەستی بە قژم دا دەهێنا لەپڕ هەستم کرد کە قژەکانم وەک جاران درێژ بوو بووە وە ، چاوەکانم وەخت بوون لەشوێنی خۆی بێتەدەرەوە بەتەواوی هەستم دەکرد کە کەسێک بە پەنجەکانی دەیەوێت چاوەکانم دەربهێنێت
من بە خەیاڵی خۆم و ئەو جادووەی بەسەری هێنا بووم پێم وابوو سەیری قژە درێژەکەم دەکەم بەڵام لەڕاستیا وەک کەسێکی مۆمیا کراو ڕەق لەشوێنی خۆم وەستاوم و چاوەکانم خەریکە دەردەپەڕێت لەشوێنی خۆی
جنۆکە بەبێ ویستێ خۆی دەویست چاوەکانم دەربهێنێت وەک تۆڵەیەک کە شوێنی ئەو نەکەوتووم و قسەکانیم ڕەتکردۆتەوە خۆپەرستانە ئەوم بۆ ویستەکانی خۆم بەکارهێناوە ،
بانگ کردنی ڕۆحەکان و جنۆکە و جیهانە تاریکەکەی پشت ئەم ژیان پڕ چێژوو و پڕ تاقی کردنەوەیە زۆر ترسناک ترە لەوەی بیری لێدەکەیتەوە ، هەرکەسێک نەزانانە خۆی بکات بەم جیهانە و بکەوێتە خۆشەویستی خەیاڵەکانی و جیهانی ڕاستی لەبیر بکات کارەساتێکی گەورەی بەسەر دێت ، ناتوانێت هەنگاوێک بنێتە دەرەوەی ئەو جیهانە گۆڕینەوەی وشەیەک لەنێوان ئەو و کەسێکی ئاسایی دەبێتە قورس ترین کار بۆ کردن ،

ئەگەربەم شێوەی بەردەوام بام چاوەکانم دەبۆیە خۆراکی نیوە شەوی جنۆکەکان بەڵام لە بەختی من سانگ وو هاتە ژوورەکەم و جادووەکە کۆتایی پێهات

ئەم جادووە لەنێوان دووکەسی ڕوونادات ڕوونتر بڵێم کەسێکی ئاسایی وەک سانگ وو منیش کە لەناو جیهانی ڕۆحەکان گیرم خوارد وە ، من دەبێت ئێستا هانا بۆ کێ بەرم ؟ بۆ کوێ بڕۆم ؟  چۆن ڕزگار بم لەو کابووسە ناخۆشەی تێ کەوتووم ؟

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jun 30, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

کوڕی جنۆکە Where stories live. Discover now