Chapter 16

Start from the beginning
                                    

جونیۆر"ئەو ڕۆیشت تا ساردەمەنی بخوات"
|بە ئاسایی وای وت|







کریستیانۆ"ئەی بۆ تۆ نەچوویت؟ تۆش حەزت لێی نییە؟"
|بە تێنەگەیشتنەوە وای وت|








جونیۆر"وتی کەوا بۆم دەهێنێت"
|بە خەندەوە وای وت|






کریستیانۆ"هههههه قوربانت بم وەرە دانیشە لە باوەشما کوڕە جوانەکەم"
|بە میهرەبانیەوە وای وت|






جونیۆر ڕۆیشتە باوەشی دانیشت دوای کەمێک جۆرجینا هات دوو مۆتەی زۆر خۆش و گەورەی لە دەست بوو جونیۆر چاوەکانی گەشایەوە یەکسەر بە ڕاکردن چوو لە جۆرجینای وەرگرت و ماچێکی بەهێزی ڕوومەتەکانی جۆرجینای کرد و دواتر دووبارە گەڕایەوە باوەشی باوکی











کریستیانۆ"هێواش کوڕم هێواش"
|بە پێکەنینەوە وای وت|








دواتر جۆرجینا خۆشی دانیشت و دەستی کرد بە خواردن کریس پێدەکەنی چونکە زۆر لە منداڵ دەچوو







جۆرجینا"بۆچی پێدەکەنی؟"
|بە گرژی پرسی|





کریستیانۆ"تۆ لە جونیۆر منداڵ تری هههههه"
|بە پێکەنینەوە وای وت|






جۆرجینا"بە تۆ چی؟ پیرە پیاو"
|بە توڕەییەکی قشت وای وت|






کریس زیاتر درێژەی پێنەدا چونکە دەیزانی کە نایبڕێنێتەوە گەر لەگەڵی پێدا بچێت








جونیۆر"باوکە"
|بە دەم خواردنەوە وای وت|







کریستیانۆ"گیان؟"
|بە هێمنی وای وت|








جونیۆر"کەی دەگەڕێینەوە مەدرید؟"
|بە خەمباری وای وت|






کریستیانۆ"بۆ دەتەوێ بڕۆینەوە؟"
|بە خەمخۆرییەوە وای وت|









جونیۆر"نا ئاخر حەز ناکەم بڕۆینەوە من دڵخۆشم لێرە لەگەڵ دادە و مامە ماڕک"
|بە قشتی وای وت|







کریستیانۆ"کورە تۆ بەس داوا بکە من هەموو کات دەتهێنمە ئێرە ئەگەر بۆ یەک ڕۆژیش کاتم هەبێت هەناسەکەی من"
|وای وت و ماچی کرد|








جونیۆر"نا بمبە بۆ وڵاتەکەی دادە جۆرجینا"
|بە شەرمەوە وای وت|






کریستیانۆ"بۆ کوێ؟ ئەرجەنتین؟ئا نەخێر ئەوێ نابێت جونیۆر"
|بە ترسەوە وای وت|






جونیۆر"دە بۆچی تکایە تکایە"
|بە تکاوە وای وت|






کریستیانۆ"باشە با قسە لەگەڵ مامە مارسێلۆ و ئەوان بکەم ئینجا باش؟ چونکە ئەوێ کەمێک کێشەیە بۆ من"
|بە خەندەی ساختەوە وای وت|









✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now