1.لێلێ

82 10 142
                                        

ڕۆژێک لە ڕۆژان، ڕۆژێکی باراناوی لە شەقامەکانی سیئۆل کاتژمێر 12:00ی شەو ژن و پیاوێک لەناو ئۆتۆمبێل، ئافرەتەکە دووگیان بوو ئەوا لەناکاو ئازاری دەبێت

"ئایش...ئێمە لێرە ماینەوە بەم کاتە دەبێت چاوەرێ بکەین تا ئەو کاتەی بارانەکە ڕاوەدەستێ...ئەمە ئاساییە لەلات خۆشەویستەکەم...سی یە؟!.."

هۆنگ جونگ چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە کاتێک هاوسەرەکەی بینی لەنێو ئازاردایە

" خۆشەویستەکەم...تۆ باشی؟! ئایا ئازارت هەیە؟! نەخێر ئێستا من چیبکەم "

" هۆنگ جونگ...من زۆر ئازارم هەیە..منداڵەکە لەدایک دەبێت..تکا..تکایە شتێک بکە "

سی یە بە زۆر دەیتوانی قسە بکات لەبەر ئازاری منداڵەکە، هۆنگ جونگ بە خێراییەکی زۆر ئۆتۆمبێلەکەی لێدەخوری بۆ ئەوەی بگەن بە نزیکترین نەخۆشخانە

" تکایە خۆشەویستەکەم بەرگە بگرە کەمی ماوە تەنها کەمێک بەرگە بگرە لەبەر منداڵەکەمان تکات لێ دەکەم..بەرگە.."

هۆنگ جونگ ئەوەی لە گەرووی بوو بە ئەستەم قوتی دا کاتێک بینی سی یە چاوەکانی داخستووە

" سی یە...سی یە...نەخێر نەخێر نەخێر..بە نەفرەت بیت..ئازیزەکەم چاوەکانت بکەوە..تکایە سی یە بەرگە بگرە تکایە "

لە کۆتاییدا هۆنگ جونگ و سی یە گەیشتە نەخۆشخانە سی یە لەبەر ئازاری زۆر بوو لە هۆش خۆی چبوو، هۆنگ جونگ بەخێرایی دەرگای ئۆئۆمبێلەکەی کرەدەوە وە دایخست چوویە لای سی یە بۆ ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکە دەربهێنێت لەکاتێکدا هاوار دەکات بۆ ئەوەی فریای بکەون

هۆنگ جونگ و سی یە ئێستا لە نەخۆشخانەن، سی یە قاچەکانی خوێن دایپۆشیبوو بە سوور، هۆنگ جونگ پشتی خۆی حەساندەوە بە دیواری تەنیشت دەرگای ژووری نەشتەرگەری سی یە، لەناکاو پزیشکەکە هات وە هۆنگ جونگ بە خێرایی لەشوێنی خۆی هەڵسا رووخساری ترسێکی گەورەی پێوە دیاربوو، بێ ئەوەی هیچ چرکەیەک لەدەست خۆی بدا پرسیاری کرد

"تکایە...بەرێز پزیشک حاڵی هاوسەرەکەم چۆنە..ئەی منداڵەکەم ئەوان باشن وایە؟! "

" دۆخی هیچ کامیان باش نابێت ئەگەر هەڵبژاردنیک نەکەیت "

" چی...مەبەستت چییە لەو قسەیە..تکایە دەتوانی بە روونتر قسە بکەیت "

" بەرێز چۆی...خاتوو چۆی لەدۆخێکی نالەباردایە پێویستە راپرسیەکت لەگەڵدا بکەین لەسەر ئەستۆی خۆت یاخود هاوسەرەکەت یاخود منداڵەکەت رزگار بکەین چونکە لەکاتێکی بەم شێوەیە ناتوانین هەردووکیان رزگار بکەین چونکە منداڵەکە لەکۆتایی مانگی حەوتەمی دایە "

The Unknown Killer Where stories live. Discover now