ئەو چیتڕ ویلیام ڕووخۆش و بەهێزەکەی جاران نییە!!

هیچ شتێکم نەگوت تەنیا دەستم لە دەوری ئاڵاندەوە و ڕێگەم پێیدا لە باوەشم فرمێسکەکانی لە هەمووان حەشاربدات.

بە هێواشی دەستم بە پشتی دەهێنا و لەگەڵ چرپاندی وشەکانی 'تەواو' و 'داوای لێبوردن دەکەم' و 'باش دەبیت'

ڕقم لە بەکارهێن دەستەواژەی 'هەموو شتێک باش دەبێت'ـە بە شێوەیەکی نا ئاسایی هەرچەندە دەبێ ئەوە یەکێک بێت لە دەستەواژە گرنگانەی کە لەوانەیە پێویستە زۆر بەکاری بێنم وەک دەروونناسێک بەڵام....
پێم وانییە سودێکی هەبێ بۆ کەسی بەرامبەر چونکە ئەو باش بوونەی شتەکان چ کاتێک ڕوودەدات ؟

تەنانەت دەتوانی گرەنتی باش بوونی شتێک بدەی لەو ژیانە بێ ڕەحم و سەختەدا؟

ویلیام شتێکی بینی کە نەدەبوو بیبینێ.وە ئەوە قسەی تێدانییە بە شێوەیەک لە شێوەکان هۆکار بوو بۆ هەموو ئەوانەی بەسەر واندا هاتن. بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەو خەتابار نییە چونکە شتەکان بێ ویستی ئەو بوون؛ هەر لەبەر ئەوەشە هیچ کەسێک پەنجەی تاوانی بۆ درێژ ناکات چونکە ئەو کات هەرزەکارێکی سەرشێت بوو و ئەنجامی کارەکانی نەدەزانی.

"ئێستا باشی؟"بە خەندەیەکی گەورە لێیم ڕوانی کاتێک لێم دورکەوتەوە

لوت و چاوەکانی بە تەواوی سوور ببونەوە و چاوەکانی ئاوسابوون.بە هەردوو دەستم فرمێسکە جێماوەکانی سەر دەموچاویم سڕی و پاشان نزیک بوومەوە و ماچی گۆنایم کرد بە دیاری کراوی ئەو شوێنەی چاڵەکانی ڕوومەتی لێی دەردەکەون ئەو کاتانەی پێدەکەنێ یان زەردەخەنە دەکات،بەڵام دەمێکە ئەوانم نەبینیوە !!

"سوپاس"بە ڕاستگۆیی گوتی و ڕایکێشامە باوەشی ئەوجارەیان من لەباوەشی ئەودا بووم

"شایەنی نییە"وەڵامم دایەوە

بە شێوەیەکی ئاسایی رەفتار دەکات چونکە نازانێ بەو ڕەفتارانەی هەمیشە چ شێواویەک لەناخم دروست دەکات و توشی چ ئازارێکم دەکات لە سکمدا.

ئەگەر هەڵبژاردەی خۆم بووایە هەرگیز ئەوەم هەڵنەدەبژارد بکەومە خۆشەویستی یان بە لایەنی کەم لەگەڵ ئەو کاتێک چاوەکانی هەمیشە لەسەر کەسێکی ترن.

لێم دورکەوتەوە "خۆم شۆفێری دەکەم سەرکەوە"بە ئاسایی گوتی و ڕۆیشتە شوێنی شۆفێری و سەرکەوت.

منیش لە کورسیەکەی تەنیشتی سەرکەوتم "بیرۆکەیەکی ناوازە بوو"بە ڕاستگۆیی گوتم کاتێک پشتێنەکەم بەست

"دەزانی کە ناچار نیت هەمیشە ئەوە بکەی لەبەر من؟ جاری داهاتوو پەیوەندی بە دەیڤد یان نات بکە"تێگەیشتم مەبەستی لە شۆفێری کردنەکە بوو

InsecuritiesWhere stories live. Discover now