𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~5~

430 71 102
                                    

NO ONE POV:

ئەو کچە وردیلە کە هەموو گیانی بوو بووە خوێن لەسەر کورسێکە دانیشتوو شۆک بوو لە ناو بیر کردنەوە بوو ئەو ئێستا ئەترسێت

دکتۆرەکه هاتە دەرەوە کوڕەکان بەرو ڕووی ڕۆشتن

دکتۆر : ئەو ئێستا باشە بەڵام قاچی شکاوە لەگەڵ سەری بۆیە پێویستە تاوەکو قاچ و سەری چاک ئەبێت بمێنێتەوە  تکایە هەمووتان مەڕۆنە ژورەوە بەهیوای سەلامەتی بۆ نەخۆشەکە "دکتۆرەکە لەوێ ڕۆشت "

میۆنگهی : من ئەڕۆمە ژورەوە لێرەش ئەمێنمەوە ئەمشەو "بە بێ گرنگی دان ویستی بڕواتە ژورەوە "

جین : بەڵام میۆنگــ"یۆنگی دەستی گرت "

میۆنگهی ڕۆشتە ژورەوە

یۆنگی : ئەو کەلە ڕەقە گوێ ناگرێ "بە ئارامی وتی "

میۆنگهی بەرەو جەستە بێ ڕۆحەکەی جۆنگ کوک ڕۆشت

بە ئارامی لەسەر کورسیەکە دانیشت و دەستی جۆنگ کوکی گرت کە ئامێری پێوە بوو

میۆنگهی : ببووره "بە ئارامی وتی "

میۆنگهی : بەڕاستی ببورە کوک "فرمێسکەکانی بە ئارامی ئەکەوتنە خوارەوە "

میۆنگهی کاتێک ئەگریت ناتوانێ هیچ ببینێت لەبەر ئەوەی چاوی زۆر بچووکە چاوی دائەخرێت وە هەروەها کاتێکیش پێئەکەنی لەبەر بچووکی چاوی چاوی دائەخرێت

جۆنگ کوک : میۆن "بە کزییەوە وتی "

میۆنگهی : کوک تۆ باشی بوەستە دکتۆر بانگ ئەکەم "ڕای کرد لەوێ "

دکتۆرە و پەرستارەکان هاتنە ژورەوە چەند پشکنینێکیان بۆ کرد پاشان ڕۆشتن

جۆنگ کوک سەیری میۆنگه کرد بە بێدەنگی

میۆنگهی : سەیرم مەکە بخەوە دەی "بۆڵاندی "

جۆنگ کوک بە لاوازی زەردەخەنەی کرد و میۆنگهی دەستی گرت پاشان جۆنگ کوک چاوەکانی داخست  و ڕۆشتە دنیای خەیاڵەوە

بەیانی ڕۆژێکی نوێ ..........
کاتژمێر 9:45 خولەک ............

یۆنگی : میۆن ئیشم پێتە "هاتە ژورەوە میۆنگهی خەریکی خواردن بوو بیات بە جۆنگ کوک "

میۆنگهی : ئیشم هەیە "بە بێ گرنگی دانەوە وتی "

یۆنگی : میۆنگهی "بە ئاگاداریەوە وتی "

جین هاتە ژورەوە و خواردنەکەی لێ وەرگرت میۆنگهی ڕۆشتە دەرەوە بۆ لای یۆنگی

میۆنگهی : چیت ئەوێت ؟"پرسی"

یۆنگی : میۆن دوێنێ شەو پەیوەندی بۆ جۆنگ کوک هات "بە هێواشی وتی "

میۆنگهی : ئێ جا چیە ؟"بە بێزاری چاوی سوڕاند "

یۆنگی : نەخێر میۆنگهی خاوەنی پەیوەندیەکە گروپی DAH بوو "بە خێرای وتی "

میۆنگهی : ئەوان چیان وت "چاوەکانی کرانەوە لە شۆکا "

یۆنگی : وتیان کاتژمێر 8 ئامادە بێت و شتەکانی کۆ بکاتەوە وتم بەڵام بەیانیە کاتەکە وتی لەبەر پێشبڕکێکان پێش خراوە بۆیە من وتم سپاس ئێمە چیبکەین ئەوان گوێ ناگرن کە کوک نەتوانێت "یۆنگی بە خێرای ڕونی ئەکردەوە و دەست ئەجوڵاند "

میۆنگهی : ئەی هاوار کێشەمان کەم بوو ئەوەشی پێ زیاد بوو "بە بۆڵەوە وتی "

یۆنگی : ئێمە چیبکەین پێیان بڵێین توشی ڕوداو بووە؟ "پرسی"

میۆنگهی : مەگەر تۆ نایانناسی ئەوان گرنگی نایەن ئێمە پێویستە پێویستە کەسێکی کە بڕوات لە شوێنی کوک "بە شڵەژاوی وتی "

یۆنگی : بۆ نمونە کێ ؟ کێ ئەتوانێ ئەو خۆکوژیە بکات ؟"بە پرسیارەوە سەیری کرد "

میۆنگهی : ئمم ئم من ئەڕۆم "بە شڵەژاوی وتی "

یۆنگی : چییی مەبەستت چیە؟ "بە خێرای پرسی بە چپەوە "

میۆنگهی : من ئەڕۆم "دوبارەی کردەوە "

یۆنگی : تۆ شێت بوویت تۆ بەو بچووکیەوە و هیچ ناتوانی شەڕ بکەیت لە نێو سەد پیاو زیاتر "بە چپەوە وتی"

یۆنگی : میۆنگهی ئەزانم تۆڵە لە مێشکتە بەڵام بیخە دەرەوە چونکە تۆ ناتوانی تۆ ناتوانی ببیتە بۆکسەر بۆچی ئەبیت پێویست ناکات ئێمە چارەسەرێکی تر ئەدۆزینەوە "بە خێرای وتی "

میۆنگهی : یۆنگی ئەمەوێت ئەوە بکەم تکایە "بە تکاوە وتی "

یۆنگی : نامەوێ تۆش لە دەست بدەم میۆن ئەوە چ بڕیارێکە "بە هێواشی وتی "

میۆنگهی : من بڕیارم داوە باوەڕم پێ بکە یۆنگی من ئەتوانم من باوەڕم بە خۆم هەیە"بە ئارامی وتی "

یۆنگی : میۆن تۆ نا تکایە " بە خەمباریەوە وتی "

یۆنگی یەکەم جار بوو تکا لە کەسێک بکات میۆنگهیش بەو جۆرە

میۆنگهی : تۆ باوەڕت پێم نیە ؟"پرسی"

یۆنگی : باوەڕم پێتە بەڵام "وەستا "

میۆنگهی : بەڵام چی؟ "پرسی"

یۆنگی : ئەترسم لە دەستت بدەم وەک چۆن ئەوانی ترم لە دەست دا "بە خەمباریەوە وتی "

میۆنگهی : من یاساکان ئەشکێنم و ئەگەڕێمەوە باوەشت ئۆپا "زەردەخەنەی کرد "

564 words

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Where stories live. Discover now