بەشی دەیەم🌸

Start from the beginning
                                    

تای لەباوەشی جەنگکوک لاچوو ، تەماشای
کاتژمێرەکەی کرد و وە ئێستا کاتی ڕۆشتنەوەی
جەنگکوک بوو .

لە سەیرکردنەکانی تای دیاربوو کە نایەوێت،
وە کارێک دەکات بەڵام جەنگکوک دەیویست
بوەستێت.

«تا..»
«ششش..ڕێگەم بدە کەمێک وابین»

جەنگکوک بێدەنگ بوو ڕێگەی دا بە تای
جێ بوێت ئەوەبکات لەگەڵی لەوانەیە ئەم
شەو تاکە شت بێت بتوانێت بۆ تای بکات.

تای دەستەکانی جەنگکوکی دەگوشی و
بەریدەدا ، چاوەکانی لە نزیک چاوەکانی
جەنگکوک دانا و ڕۆحی لەگەڵ هەناسەکانی
جەنگکوک دەبەخشی، جوانیەکەی بۆ هەمووشت
بوو خۆشیدەویست، لێوکانی نزیک کردەوە بەڵام
هەرگیز ماچی نەکرد..

«تای..»
«هم!»
«تۆ کەمێک..بۆستە لە سەیر»

لەپڕ تای نزیکتر بوویەوە و جەنگکوک بەرەو
دواوە ڕۆشت خەریک بوو لە باوەشی بکەوێت
بەڵام تای دەستەکانی توند گرت و هێنایەوە لای
خۆی .

ڕووناکی مۆمەکە بەرەو کز بوون دەڕۆشت

«دەبێت بڕۆیتەوە..»
«نا من..من وا باشم ،دەمەوێ لێرەبم،لای تۆ»

جێگە هێنرا و پەنجەرەکان پەردەکانیان دادرایەوە
و مۆمەکە کزتر و کزر دەبوو

«وەرە نزیکەوە سەرمات دەبێت»

بەڵام جەنگکوک نەڕۆشت و پشتی لە تای کرد

«جەنگکوک..جەنگکوک دەی»
«نامەوێ!!»
«بۆ..؟جەنگکوک!»

تای کەمێک پێکەنی و لە پشتەوە باوەشی
لە جەنگکوک دا،لە ڕووی جەستە ، تای زۆر
گەورەتر و بەهێزتر بوو ئێستا کە قۆڵەکانی
لە کەمەری جەنگکوک توند کردووە هەستێکی
شەرمنی لە جەنگکوک گەورە دەبوو.

«جەنگکوک..دەزانی کە..ئاهـ ..دەتزانی
کە من چەندم خۆشدەوێیت! دەزانی کە ئێستاش
وام ..بۆ یە توڕە مەبە لێم ،ڕێگەم دە باوەشت بکەم»

تای کەمێک هەناسەی دا و بەردەوام بوو

«من هەمو وبەهارێک پەڕەی گوڵەکانم بۆ
دەخستیتە دەست و باوەشم دەکردی، و ئاگادارت
دەبووم،تەنها مەبەستیش لەپشت ئەم کارەم خۆشە
ویستیت بووە ،تەنها ویستوومە کاتێک چاوەکان
کرانەوە منت خۆشبووێت، وە بڵێیت کە منت
لەبیر نەکردووە و ئێستاش دەتهەوێت لات بم،
زۆر کارم کرد بێ ئەوەی بزانێت، کاتێک ماڵئاوایم
لێدەکردی لەبەردەرگا جێم دەهێشتی
بەڵام هەرگیز نەدەڕۆشتم و چاوەڕێت دەبووم تا
خاتوو چۆی دەیبردیت و باوەشی دەکردی و
سەیری منی دەکرد، تا پێنەکیایە بەڕووم هەرگیز
نەدەڕۆشتم، کە تۆم دەبرد بۆ فرۆشتگاکە ، زۆرترین
سۆسجەکەم پێت دەدا و تونەکەم دەبرد بۆ خۆم،
دەستەکانتم بە هێمنی دەخستە ناو
دەستکێشەکانم و منیش دەستم بە ڕووتی تۆ گرتبوو
لەکاتێک واتزانی منیش دەسکێشەکانم پێیە، من هەرگیز
نەمویستووە ئازارت بدەم»

چاوەکانیWhere stories live. Discover now