بەشی هەشتەم🌸

Start from the beginning
                                    

«با یەکتر ببینینەوە، لەبەهار بیست و نۆ لای
دارقۆخەکان تایهیۆنگ»

مۆبایلەکە داخرایەوە..

تای بەردەوام بوو لە گریان زیاتر و زیاتر
دەگریا، ناوچاوانی لەسەر ئەرزەکە
دانا و بە توندی گریا ، چاوەکانی توند نووقاند
ئەرزەکەی تەڕ تەڕ کردبوو مۆبایلەکە بە داخراوی
بە گوێچەکەی مابوویەوە ،هەنسکی دایەوە گریان
بەس نەبوو بۆ ئەو ..

«جەن..جەنگکوک..کی»

تای بەدەم گریان شەوی بەسەر خۆیدا هێنا ..

»

«جەنگکوک ئایا باشیت؟»
«همم من باشم..سوپاس لوونا»

جەنگکوک باوەشی کرد بە لوونا
دەیزانی ئەمە کارێکی باشنیە بەڵام
هەستێکی زۆر ڕاستی دەدا بە جەنگکوک
کە ئەمجارە تای هەرگیز دڵی ناشکێنێت و
دێتەوە ،بیستینی ناوی خۆی لە دەنگی ئەو
ژیانی دەهێنایەوە بۆ جەنگکوک..

هێواش هێواش جەنگکوک و لوونا
گەیشتنەوە ماڵ و بەیەکەوە شەویان هێنایەوە بۆ
لای خۆیان.

ـ
«ڕۆژێکی نوێ»

تای لەسەر بێدەکەی بوو تەماشای مۆبایلەکەی
دەکرد زۆر خۆی گرت بوو تەلەفوون نەکاتەوە
دەیزانی هەڵەیە و کەسێکی تر هەڵیدەگرێت
چونکە ئەوە ڕەقەمی وۆنهوو هیۆنگ بوو،
تای دەیوست ئێستا بگەڕێتەوە بەڵام بیر کردنەوە
لە کۆلێژەکەی کە ماوەیەکی کەمی مابوو ، تای
بەستەوە جارێکی تر بە سیئۆل

تای هەناسەیەکی قوڵی دا ، دەیوسیت خۆی
ئارام بکاتەوە ، بەڵام ئیدی تۆ بڵێی ئەو خەیاڵی
کوێرانە نەبووبێت؟ ئایا تۆ بڵێی ئەوە هەموو
خەونی ناخۆشبووبێتن و ئێستا بەخەبەر هاتبێت؟
تۆ بڵێی ئیدی ئەمە سەرەتا نوێکەیان بێت؟

«تکایە با ئەمە هەمووی خەونی ناخۆش
بووبێت و ئێستا من بژیم ، تکایە ئەم چارەنووسە
تاریکەم لا خۆشەویست بکە ، هێزم پێبدە .جەنگکوک»

لە گوند جیاوازتر ڕۆژێکی هێمن بوو ، بەڵام
بۆ جەنگکوک نا ، دوای ئەوەی لوونا هەموو
شتێکی وت ئیدی دڵی جەنگکوک شکا لە
هیۆنگ و دراوسێکەی.

«هیۆنگ کەمێک قسە کەین؟»

ۆونهوو کەمێک نیگەران دیار بوو بەڵام خۆی
دەرنەخست کە نیگەرانە لەوانەیە شتی باش
بەڕێوە بێت.

«بێگومان با قسەبکەین جەنگکوکی»

جەنگکوک و وۆنهوو لە باخچەکەی دانیشتن
کەم کەم جەو ساردتری دەکرد.

«هیۆنگ»
«بەڵێ»
«ئایا هیچم لێدەشاریتەوە؟»
«چی؟؟»
«هیۆنگ؟؟»
«نا بێگومان نەخێر»

درۆ.

«تەنانەت ئەو پەیوەندیەی بە تای کرد؟»

وۆنهوو لە شوێنی خۆی بۆمبێک بە دڵی
تەقیەوە ئەو ترسەی هەیبوو ئێستا دەردەکەوێت

بەفر کەم کەم دەستی بە بارین کرد .

«جەنگکوک..هەمووشتێک بۆ تۆ بوو»
«تۆ ئەم کارەت گەمژانە بوو هیۆنگ»

جەنگکوک ڕۆشت بەڵام وۆنهوو دەستی
گرت بەخێرای دەیوست بۆی ڕوونکاتەوە
کە خۆشیدەوێت و بۆ ئەو بووە.

«جەنگکوک گوێبگرە....»
«هیۆنگ ..هەرگیز کارێکی وانەکەیتەوە»

جەنگکوک خۆی لە ژێر دەستی ڕزگار کرد و
چوو چاکەت و ملپێچەکەی کرد و ڕۆشتە دەرەوە
بۆ گەڕان بە گوندەکە.

دوای سێکاتژمێر گەڕان بە گوندەکە جەنگکوک
گەیشتە لای دارقۆخەکان، ساردتر بوو جەو
بەفر خێراتر دەباری نزیک دەبوونەوە لە سەریساڵ!
جەنگکوک لەتەمیش دارقۆخێک وەستا و کەمێک پێکەنی.

«ئێوە چەند پیر بوون، هاهاها، ئەوەتا چاوەکانم گەڕایەوە
من چاوەڕێم ئێوە دووبارە گوڵبکەن،وە چاوەڕێم ئەوم بدەنەوە
، ئەو شتانەی لێتان سوندم بمدەنەوە، وە ئەو کات دەمەوێ
هەست بەو بکەم کە دووبارە گوڵێک...دەخاتەوە دەستم.
من چاوەڕوانی ئەو دەبم بۆ هەمیشە..من ئەوم خۆشدەوێ»

منیش تۆم خۆشدەوێت»

جەنگکوک پێکەنی و لەپڕ بایەک هەڵی کرد و
قژەکانی لەسەر دەمووچاوی لابرد گوێ بوون
لە دەنگی ئەو خەیاڵ بوو ئەو خەیاڵانەی ڕاستیان
دووبارە مەحاڵ بوو

«ماوەیەکی درێژە ئاوا گوێم لەوە..»

جەنگکوک دارقۆخەکەی جێهیشت بەڵام
لەگەڵ ئاوڕدانەوەی ترسێک دڵی داگرت لەپڕ
کەسێکی بەدی کرد ، جوان دیار نەبوو بەڵام
دیار بوو ئەو گەورەبوو قژەکانی کەمێک
درێژتر بوو ، زۆریش نەک کەم ، چاوەکانی
دەووری ڕەش بوون لێوەکانی پان و چوارگۆشە
بوون! بەڵام ئەوە کێیە بۆ چی ؟ چی دەکا لێرە؟
لەکەسی ئەم گوندە ناچێ؟ بەڵام خوێنی گەرمە وەک
هاوینی گوندەکە!

«فەرموو..»

جەنگکوک نزیک بوویەوە.

لەپڕ گوێی لەدەنگی پاسێک بوو کە
دەستی بەڕۆشتن کرد کە ورد بوویەوە
لە کوڕەکە جانتای پێبوو وا دیاربوو کە
گەشت دەکات بەڵام پاسەکەی..

«ئۆهـ بەڕیزم پاسەکەت-»

«جەنگکوک»



💗💗💗

دەزانم کەمێک کورت بوو نەک کەم وەڵا
بەس بۆیە ئاوا دەی نووسم تا کەمێک
چاپتەرەکانم ڕێک خەم ببورن، هیوادارم
چیرۆکەکاتن بەدڵ بێت<٤

چاوەکانیWhere stories live. Discover now