یۆنگسووپ: دەی وازی لێبێنە من هەر ناتوانم واز لە پاستا بێنم

سانجی: باشە با بچم بۆتی دروست بکەم بەڵام کەمێکی پێدەچێ بااش

یۆنگسووپ: کێشەم نییە!

سانجی: باشە با سەرەتا ئاوەکەت بۆ بێنم ئینجا درووستی بکەم

یۆنگسووپ: سوپاس

سانجی: شایەنی نییە

یۆنگسووپ: ئەزانیت ماڵێکی زۆر خۆشت هەیە

سانجی: ئاا بەڵێ ڕاستەکەیت زۆر کەس داوایان لێکردووم بیفرۆشم

یۆنگسووپ: باشه سانجی پرسیارێک...

سانجی: چییە بڵێ؟

یۆنگسووپ لێرە چۆۆن خانووم دەست بکەوێت؟

سانجی: ئاایی لێرە دەست کەوتنی خانوو زۆۆر ئەستەمە!

یۆنگسووپ: بەڵام من خانویەکم پێوویستە خۆ هەتا کۆتای ژیانم لێرە نابم

سانجی: بااشە هەوڵئەدەم خانوویەکت بۆ پەیدا بکەم..

یۆنگسووپ: نانا نەخێر سوپاس خۆم بە دوایدا دەگەڕێم

سانجی: یۆنگسووپ تۆ تازە هاتویت بۆ ئێرە ئەزانی ئەوە کارێکی زۆۆر ئەستەم دەبێ؟

یۆنگسووپ: بەڕاستی من گیرم خواردووە نازانم چیبکەم...

سانجی: بۆ خۆمی جێبهێڵە

یۆنگسووپ: زۆر سوپاس بۆ ئەوەی ئەوەندە گرینگیم پێدەدەیت

سانجی: نا کێشە نییە تۆ هاوڕێمیت هەرچیت بۆ بکەم هێشتا کەمە

یۆنگسووپ:ئممم سانجی دەزانی بۆنی شتی سوتاوو دێت؟

سانجی: ئااااا نەخێێێر چۆن شتی وا دەبێ هەموو پاستاکە سووتاا!

یۆنگسووپ: دەی کێشە نییە گوێشی مەیەرێ خۆ من هەر زۆر برسیم نەبوو بەڵام تۆ پێداگریت کرد!

سانجی: ڕاستەکەی هەموو خەتای خۆم بوو ببوورە

یۆنگسووپ: ناا کێشە نیە ئێستا با من ئەم قاپەی پیست کردووە بیشۆم

سانجی: نانا شتی وا نابێ تۆ دەبێ پشوو بدەی چۆن دەیەڵم کار بکەی؟!

یۆنگسووپ: دە پێداگری مەکە لەمەشیان بااش

سانجی:بەڵااام...

یۆنگسووپ: کەواتە من دەیشۆم

سانجی: باشە با بەدڵی خۆت بێێ.. ئا دواتر کە ئەمەت شوشت بچۆ لە ژووری نوستنەکە بۆ خۆت پشوو بدە

یۆنگسووپ: سوپاس خەمت نەبێ هەر وادەکەم(خەریکی قاپ شوشتنە)

سانجی: یۆنگسووپ هیچت ناوێ چونکە من کارێکی گرنگم لە پێشە کەمێکی تر دێمەوە...

یۆنگسووپ: نا سوپاس هیچم ناوێ بڕۆ بە ڕێی خۆتەوە لەبەر من خۆت دوامەخە

سانجی: زۆرباشە کەواتە دواتر دەتبینمەوە(کارەکەی سانجی ئەوەبوو هاوڕێیەکی لە نەخۆشخانەیە پێوویست بوو بچێ بۆلای)

دڕنـــدە تــــــرســـــــنـــــاکـــــەکــــە😈Where stories live. Discover now