بەشی یەکەم🌸

Start from the beginning
                                    

بەڕێگا دەڕۆشتین دەستەکانی جەنگکوک
لە قۆڵەکانم ئاڵۆسکابوو، هەنگاوەکانمان کورت و بچوک
بوون ، نەک لەبەر ئەوەی نەیدەبینی بەڵکو ئە حەزی بەو
دەنگەدەنگەی ئەوان بوو کەهاواەی پەڕەی گوڵی دار
قۆخێکیان دەکرد تا بکەوێتە دەستیان،
جەنگکوک هێواش هێواش هەنگاوەکانی وەستاند
هەرگیز تێنەدەگەیشتم و نەمدەتوانی بزانم کە چۆن
جەنگکوک بۆنی دارقۆخەکان، دایکی، ڕووباری هان،
یاخود منی دەناسییەوە!

جەنگکوک دەستەکانی لە قۆڵم دەرهێناو بەرز ڕایگرت و
بەهێمنی کردیەوە چاوەڕێی پەڕێک بوو ڕێی خۆی بدۆزێتەوە
بۆ ناو دەستەکانی وەک هەموو ئەو حەوت ساڵەی کە بەردەوام
بوو بوو، ئەو لە ناوەڕاستی دارقۆخەکان وەستا بایەکی نەرم
هەڵیکرد و دارەکانی لەرزاند.
تای لەدوور تەماشای ئەوی دەکرد بەڵام هیچ چانسێک نیە
بەهێمنی ڕۆشت بەرەو لای جەنگکوک و پەڕێکی هەڵگرت
بێ ئەوەی پەنجەی بەر ناودەستی جەنگکوک بکەوێت
پەڕەکەی خستە دەستیەوە ئەویش وەک هەموو ئەم شەش
ساڵەی خەریک بوو ئەو کارەی کردەوە و چاوەڕێی
جەنگکوک بوو بانگی بکات و ڕەسمی بگرێت.

جەنگکوک بەهێمنی پەنجەی بەناو دەستی جوڵاند تا هەستی
بە پەڕی گوڵەکە کرد لەناو لەپی دەستیدا .. ئەو هەستی بە کەمێک
خۆشی کرد. هەر لەوساتەی دەستی بەر گوڵەکە کەوت ئاوڕی
دایەوە ، تای لە دوور تەماشای کرد و چاوەڕێی ناوی خۆیبوو.
«تایهیۆنگ»
*دەنگی چرکاندی ڕەسم*
تای دووبارە تەماشای جەنگکوکی کرد بینی کە چەند
جوان پێدەکەنێت و فوو لە لەپی دەستی دەکات ڕیگە
بە گوڵەکە دەدات بڕوات!

تای دووبارە ڕۆشتەوە بەردەمی جەنگکوک
«ئایا گوڵەکە ڕۆشت!؟»
«همم ڕۆشت»
تای دەیزانی ئەو هەست بە هەمووشت کردووە
«تای سەیرم بکە!»
ناتوانێت.
«سەیردەکەم»
تای چاوەکانی دەشاردەوە لە جەنگکوک و سەیری
نەدەکرد.
«ههـ درۆمەکە»
دەستەکانی جەنگکوک ڕوومەتەکانی تای'یان گوشی
و چاوەکانی خستە سەر خۆی ..
«سەیردەکەم»
«سوپاس تایهیۆنگشی~»

تای و جەنگکوک پێکەوە بەڕێگا ڕۆشتن بۆ دوکانێک
ماوەیەکی زۆر بوو کە بە پێیان ڕۆشتبوون و تەواو ماندووبوون
تای بە هێمنی دەستەکانی جەنگکوکی گرت و بەرەو ناو
دووکانەکەی برد و لەسەر کورسیەکە داینا کە بەرامبەر
پەنجەرەکە بوو،
«جەنگکوک، چاوەڕێم بکە تا خواردنەکەت بۆ دەهێنم»
جەنگکوک سەری بە ئاماژەی بەڵێ جوڵاند
کاتێک تای ڕۆشت جەنگکوک دووبارە کەوتەوە
نا وپرسیارەکانی خۆی دوای حەوت ساڵ ، هەمان
پرسیاری دەکرد، باشە تۆبڵێی گوڵی قۆخەکان ئاوا ئاسان
بکەون بە بایەک تەنها خۆی هەستی پێدەکرد؟ ئەم پرسیارە
جەنگکوکی خستبووە گومانێکی بێ کۆتا وە تەنها دەیویست
وەڵامی لەدەمی ئەو ببیستێ ئەو کەسەی هەمیشە لایبوو!
«گەڕامەوە»
جەنگکوک بە پەرۆشەوە پرسیاری کرد
«چیت هێناوە؟»
«کەمێک نوودڵس و سۆسج حەزت پێیەتی؟»
«همم حەزم لێیە»

چاوەکانیWhere stories live. Discover now