♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 11♕︎

Start from the beginning
                                    

هەناسەدانم نارێک ببوو وەک ەوەی لەماراسۆن بووبم جیمین تەنها بەبێهەستی وەستابوو سەیری دەکردم

" ئامۆزاکەت چی وت "
پرسم بەڵام وەڵامی نەدامەوە

"باشە بڕۆ دەرەوە جلەکانم دەگۆ... چی دەکەی بوەستە "
بەهێواشی وتم بەڵام ئەو بەخێرای پەلاماری رۆبەکەمی دا و لێی کردەوە جەستەم دیار کەوت ئەوبۆچی وادەکات سەیری منی دەکرد باشە دەزانم جەستەم بەته واوی دیارە لەناو جلە تەنکەکان کاتێک تەربوون بەڵام سەیری کردنی ئەو بەشێوەیە

" بۆچی وا ..."
رێگەی نەدا قسەکەم تەواو روی سوراند

"نەفرەت نەفرەت چۆن دەبێ تۆ ببینێ "
بەتورەی لەبەر خۆیەوە وتی ئایا تورەیە لەوەی ئامۆزاکەی سینگی منی بینیوە

رووی بۆلام سوراند سەیری منی کرد روبەکەم بەجەستەم دادایەوە بەڵام بەخێرای لێوی خستە سەر لێوم منی بۆ دیوارەکە پاڵنا ئەو بەتەمای چیە
لێوەکانی چەسپاند بەلێوم ویستم دووری بخەمەوە باڵام دەستەکانمی گرت فرمێسکی چاوەکانم هاتە خوارەوە هەرکە لێوی جوڵاند دوجار ئەوەی کرد وەستا لێوی بەهێواشی دوور خستەوە دەستەکانی کەمێک شلکردەوە بەڵام ئەگەر یەک ئینج بجوڵێم ئەوا بەریەکتری دەکەونەوە هەناسەی بەقورسی دەدا وای دەکرد هەستی جۆراوجۆر لە لێوەوە بۆ ناخم بڕۆن بەهێواشی سەری جوڵاند شوێنی فرمێسەکانی ماچ کرد ئەوزانی من دەگریم بۆیە وەستا بەهێواشی ماچی دەکرد و تا گەیشتە چاوم ماچێکی قوڵی لەسەر جێهێشت نامەوێ گیرودەی گرنگی پێدانکەی ببم ئەوە یەکەم جارە کەسێکی وا بونی هەبێ بۆمن بەڵام ئەوەم ناوێ

نامەوێ بەدەستی بهێنم بەهۆی ترسی لەدەست دانی

لەمن دوور کەوتەوە رومەتەکانمی سری

"بمبورە نەمویست تورەبم بەڵام ... نازانم تنها توربووم بەوەی تۆی بینی وە قسەکەی وایکرد کۆنترۆڵم لەدەست بدەم تکایە ببورە ماریۆن نەمویست شتێک بکەم دژی خواستی تۆبێ ببورە "
چاوەکانی پر ببوو زۆر پەشیمان دیار بوو من خەریک بوو متمانەت پێبکەم جیمین بەراستی ئێستا دەمهەوێ هاوار بکەم و لێبدەم بەڵام نا منناوتوانم ئەوە بکەم

"کێشەنیە دەتوانی بڕۆی "
بەئاسای وم چاوەکانم لەسەری دوور خستەوە

"ماریۆن بەراستی داوای لێبوردن دەکەم پەشیمانم "
وتی دەستەکانی منی گرت نەفرەت دڵنەرمیم بەکاردێنێ

"کێشەنیە جیمین ئاسودە بە ئەوە ئاسای بوو "
بە ئاسای وتم دەستەکانم دوور نەخستەوە تا بروا بکا بەڵام هێشتا سەیری منی دەکرد من چیتر ئەوم ناوێ لەژوورکەم چۆن بیسەلمێنم کێشەنیە

بەهێواشی نزیک بومەوە خاولیەکەم لەزەویەکە هەڵگرتەوە لەدەوری بەشی خوارەوەی ئەوم ئاڵاند دیار بوو کە ویستی ماچم بکا کەوتوە دەستیم گرت و لەسەر خاولیەکە دامنا تاکوو نەکەوێت

ســــــارد..ꨄ︎Where stories live. Discover now