♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 11♕︎

Mulai dari awal
                                    

"چی ؟"
بەزۆری وتم

"ئەونەفرەتیەت نارد بۆمن ... مەبەستم گونمیە "
وتی کەمێک وەستا دواتر تەواوی کرد

"ئەو تەنها شەیتانێکە دەيهەوێ بە ئارەزوەکانم من کۆنتڕۆڵ بکا دەزانی ئەو دەستی لەبەشی خوارەوەم دا وای لێکرد ئەوە هەڵەبوو کە کردی وە من دەزانم ئەو چ کچێکە وە ئەوەی هەڵە گەورەکەی کرد تۆبووی ئەوت هێنا وە راستە پێشتر ئێمە پەیوندیمان هەبوە بەڵام مانای ئەوەنیە خیانەت لەتۆ بکەم وایە "
زۆر بەهێواشی قسەی دەکرد خوارەوەی لەمن دەخشاند چاوەکانم پر بوو نەفرەت من چیم کرد ئەسڵەن جیمین چۆن وا کاریگەر دەبێ بەیەک دەست لێدان ئاخر

"بەڵام دەزانی تەنانەت بەو دەست لێانەی ئەو کاریگەر نەووم تەنها بۆ ئەوە تۆم هێنا ناو ئاوەکە تا شوێنی خۆی بزانێ بەڵاممم سینەگە نەفرەتیەکەت دیارە لەژێر ئەوتیشێرتە تەنکە و بەروونی هەست بەو بەشە نەرمەی خوارەوە دەکەم پێویست بوو جلی ژێرەوەت لەبەربێت ئازیزم "
سەری لەلای ملبووم قسەی دەکرد لێوەکانی بەر پێستی ملم دەکەوت ئەوە تەنها ئەو خراپتر دەکا نەفرەت سینگم بەروونی دیارە لەو ەیشێتە سپیە جلی ژێرەوەم کە رەشە وەناتوانم دوور بکەومەوە بەهۆی ترسم لەو ئاوە بەڵام ناشتوانم وا رێگە بەجیمین بدەم

"تکایە جیمین تکایە "
بەهێواشی وتم ئەوەندەینەماوە دەست بە کریان بکەم ئەومنی زۆر لاواز کردوە لەتەواوی تەمەنم هێندەی ئەورۆژانە نەگریاووم

"باشە "
بەساردی وتی سەری دوور خستەوە سەیری شوێنێکی دەکرد سەیری ئاراستەکەم کرد ئامۆزا کورەکەی سەیری ئێمەی دەکرد خێرا رووم بۆلای جیمین سوراند

" تکایە جەستەم دیارە "
بە تکاوە سەیری جیمینم کرد لەژێر لێوەوە نەفرەتی دەکرد بەهەر شێوەیەک بێ خۆی گەیاندە پەیژەکانی مەلەوانگەکە تاوکوو بۆدەرەوە

"چاوکانتان داخەن " جیمین وتی بەرێکی چاوی لەسەر ئامۆزاکەی بوو بەبێزاری رووی خۆی سووراند خێرا چومە دەرەوە جیمین بەخێرای رۆبەکەی لەدەوری جەستەم ئاڵاند و خاولیەکی لە خوارەوەی خوێ ئاڵاند منی بەرەو ژورەوە برد لەلای ئامۆزاکەی وەستا هەرکە قسەی کرد

قسەیەکی کرد بەزمانی کۆری من تێنەگەشتم بەڵام دەربرینی روخساری باشی نەوت وە تورەبونەکەی جیمین رێک دەری خست شتێکی باشی نەوتوە

"جیمین بوەستە تکایە بابرۆینە ژوورەوە "
بەخێرای وتم هەر کە بۆکسێکی لەرووخساری دا

"بڕۆ "
بە بێهەستی وتی دەستی ئەوم گرتبوو نەوەک برواتوو شەر بکا دەزانم ئەو قسەی بەمن وتوە

گەیشتینە ژورەوە بەهەزار حاڵ تا باوکم و ئەوان نەمبینن باشوبوو پشتیان لە ئێمە بوو لەسەر قەنەفەکە دایکم ئێمەی بینی بەڵام هیچی نەوت بەڵکو ئەوانی تری سەرقاڵ کرد بەخێرای چوینە ژووری جیمین

ســــــارد..ꨄ︎Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang