14/2

439 76 1
                                    



Season 2



دوای 16 کاتژمێر و 9 خولەک

گەشتنە کۆریا بەخێرای بەرەو نەخۆشخانەی سیئۆل بەڕێ کەوتن شڵەژان خەریک بوو جەستەی هەردوکیانی ئەخوارد


جۆنگکوک:ژوری ڤلاد هۆشین لەکوێیە؟


هانسو:لێرەین بەڕێزم


جۆنگکوک و ئێڤ نزیک بونەوە لە هانسو

جۆنگکوک:ئەو چۆنە؟


هانسو:لە نەشتەرگەری دەرچوە لەژوری چاودێری چڕە


جۆنگکوک:دکتۆر چی وت؟


هانسو:دکتۆر وتی کە بەرەو باشتر ئەڕوا


جۆنگکوک هەناسەی ئاسودەی هەڵکێشا لەکاتێکا ئێڤ هیچ تێنەگەشت بە دەستە بچوکەکانی قەمیسەکەی جۆنی گرد


ئێڤڵین:ئەو چۆنە؟


جۆنگکوک:دەرچوە لە نەشتەرگەری لەژوری چاودێری چڕە بەڵام باشە ئێستا بەڵام هێشتا مەترسی هەیە


ئێڤ سەری جوڵاند جۆنگکوک بە هێمنی لە باوەشی گرد ئێڤ زۆر ماندوو بوو بۆیە لەباوەشی گردەوە


جۆنگکوک:ماندوی؟


ئێڤڵین:ئمم

جۆنگکوک:بابچینە ماڵەوە و بخەوە


دەستی گرد پێش ئەوەی بڕۆن ڕویکردە هانسو


جۆنگکوک:ئاگەداری بە هەرچی بوو پەیوەندیم پێوە بکە

هانسو سەری جوڵاند جۆنگکوک و ئێڤ چونە دەرەوەی نەخۆشخانە شۆفێرەکەی ڤلاد لە بەردەم دەرگای نەخۆشخانە بوو


شۆفێر:با بتانگەیەنم بەڕێزم


جۆنگکوک:سوپاس


سەرکەوتنە ئۆتۆمبێلەکە ئێڤ زۆر ماندوو بو شانزە کاتژمێرە نەخەوتوە لەبەر ترس ئەیەویست بە زوترین کات بگەنە لای ڤلاد



گەشتنە ماڵەوە ئێڤ شڵەژاو بوو لە چونە ژورەوە


جۆنگکوک:وەرە

بە هێمنی وتی ئێڤ نەیئەویست بڕوا بەڵام بەهێمنئ بەدوای جۆنگکوک ڕۆشت لەگەڵ چونە ژورەوە هەموو شتێکی بیرهاتەوە


ئێڤڵین:جۆنگکوک ناتوانم

وتی کاتێ لەلای دەرگاکە وەستا جۆن ڕوی سوڕاند یەکەم شت کە بینی فرمێسکەکانی ئێڤ بوو بەخێرای لە باوەشی گرد


جۆنگکوک:ببورە ببورە ئێڤ

ئێڤ خۆی کۆکردەوە و دورکەوتەوە لە جۆن بەرەو ژورەوە ڕۆشت ڕوی سوڕاندە جۆن بە هێمنی سێری کرد

ئێڤڵین:ئەتەوێ لێت خۆش بم؟


جۆنگکوک:زیاتر لە هەموو شتێک


ئێڤڵین:پێویستە کڕنوش بەری بۆ هەر کارێک کە کردوتە

_____________________________

ئەمەش دیاری بۆ ئێوە نزیک بوینەتەوە لە کۆتای🫶🏻💔

RED MAFIA~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن