05

476 76 16
                                    



Season 2

جۆنگکوک ترسا بۆچی لە ناکاو بورایەوە؟خۆ لێی نەدا بە خێرای لە باوەشی گرد و بۆ دەرەوە ڕۆشت بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی ئێڤڵین هەناسەی بە قورسی ئەدا ئەمەش زیاتر جۆنی ئەترساند


گەشتە نەخۆشخانە ڤلاد دەرگاکەی کردەوە لە کاتێکا ئێڤ لە باوەشی جۆن ئەبا بەرەو ژورەوە بە خێرایی



جۆنگکوک:لە ناکاو لە هۆش خۆی چوو دکتور نازانم بۆچی

نەیرا:ئێستا پشکنینی بۆ ئەکەین بەڕێز جیۆن بێ خەمبە


جۆن بە شڵەژاوی سەری خوڵاند ئەتراسێ شتێکی بەسەر بێ دواتر دایک و باوکی ئێڤ و خاتوو جیۆن چی ئەڵێن بێگومان لۆمەی ئەم ئەکەن



نیو کاتژمێر تێپەڕی دکتۆر نەیرا لە ژورەوەیە لای ئێڤ تا ئێستا هیچ کەسێک هیچی نەوتوە بە جۆن و ڤلاد کە شڵاژاوی خەریکە ئەیانکوژێ


لە کۆتاییا دکتۆر نەیرا هاتە دەرەوە جۆن و ڤلاد بە خێرایی نزیک بونەوە لێی جۆنگکوک دەستی کرد بە پرسیار کردن

جۆنگکوک:دکتۆر نەیرا ئێڤ باشە؟

نەیرا:با لە ژورەکەم قسە بکەین بەڕێز جیۆن


لەبەرامبەر دکتۆر نەیرا دانیشتن هەردوکیان ڕوخساری دکتۆر نەیرا باش ناڵێ جۆن زۆر هەستی بە ترس ئەکرد



نەیرا:بەڕێز جیۆن ڕستێکەی خاتوو ئێڤڵین زۆری کرد تا پێتان نەڵێم بەڵام ئەمە شتێکی ئاسایی نیە بیشارمەوە لێتان

جۆنگکوک:تکایە بە ڕونی قسە بکە دکتۆر

نەیرا:خاتوو ئێڤڵین ژێرپەنجەی مێشکی هەیە لە پلە سەرەتاێکانە(واتا هیوایەک هەیە بۆ چاک بونەوە)

ڤلاد هەنسکی دا بە شۆکەوە لە کاتێکا جۆن ئەیەوێ باوەڕ بە خۆی بێنێ ئەمە تەنها گاڵتەیە هیچی تر بەڵام خەندەی کرد لەبەر هۆکارێکی نزاندراو

ڤلاد:چ.چی؟؟خ.خاتوو نەیرا بڵێ گاڵتە ئەکەی تکایە


بە دڵ پڕی وتی جۆن بە گرژی سێریکرد بۆچی خەریکە دەست ئەکات بە گریان ئێڤ تەنها هاوسەری سەرۆکەکەیەتی نەک کەسێکی نزیکی





هاتنە دەرەوە لە نەخۆشخانە دوای ئەوەی دکتۆر نەیرا دەرمانی نوسی بۆ ئێڤ کە پێویستە بیخوا تا چاک ئەبێتەوە وە وتی پێویستی بە نەشتەرگەری نیە

جۆنگکوک:دەرمانەکانت بە شێوازێکی ڕێک ئەخۆی ئێڤڵین

تەنها سەری جوڵاند لە جامەکە سێری دەرەوەی ئەکرد بە هێمنی خۆزگەی ئەخواست زۆر مەترسی دار بوایە تاوەکو بمردایە


لە کاتێکا جۆنگکوک گومانی هەبو لە ڤلاد نەک تەنها ئەو ئێڤ.یش گومانی هەبوو کە خیانەتی لێ ئەکەن



گەشتنە ماڵەوە ئێڤ ویستی بڕواتە سەرەوە بەڵام جۆن قۆڵی گرد و نزیکی کردەوە لە خۆی توڕە دیار بو ئێڤ پێی ئاسایی بوو خۆ یەکەم جاری نیە

جۆنگکوک:چی هەیە لە نێوان تۆ و ڤلاد؟

ئێڤ برۆی گرژ کرد ئێستا بوختیانی بۆ ئەکا؟نەفرەت لەم ژیانە ئەگەر لەگەڵ جۆنگکوک بێ

ئێڤڵین:ئێستا مەبستت چیە؟؟

جۆنگکوک:کوێری سێرکردنی ئەو نابینی بەرامبەرت؟

ئێڤڵین:هەمیشە بێدەنگ ئەبم جۆن بەڵام ئەم جارە نەخێر گەشتە ئەو ڕادەیە بوختیان بکەی؟لەوانەیە لە خۆشەویستەکەت بچم بەڵام وەک ئەو خیانەتکار نیم

زلەیەکی بەرکەوت لە بەرامبەرا دوای ئەوەی ناوی ریتای هێنا جۆن ناتوانێ دان بە خۆیا بگرێ

جۆنگکوک:بە زمانە پیسەکەت ناوی مەهێنە

ئێڤڵین:سێرکە لە من ئەدەی لەبەر ئەو جۆن هیوادارم بمرم بەم نەخۆشیە هەم تۆ هەم من ڕزگارمان بێ....وە بۆ گومانەکەت لە ڤلاد بپرسە


ڕۆشتە ژورەکەی جۆنیش بۆ دەرەوە هەنگاوی نا بۆ ئەوەی لەگەڵ ڤلاد قسە بکات


جۆنگکوک:ڤلاد

ڤلاد:بەڵێ گەورەم؟

جۆنگکوک:بهێڵە چەن پرسیرێکت لێ بکەم

ڤلاد:بفەرموو گەورەم

جۆنگکوک:چی لە نێوان تۆ و ئێڤ هەیە؟

ڤلاد:چی؟مەبەستت چیە گەورەم؟؟


جۆنگکوک:سێرکردنەکانتم بینی بۆ ئەو ڤلاد

ڤلاد:گەورەم دیارە بە هەڵە تێگەشتوی سەرەتا خاتوو جیۆن وەک خوشکی منە من خوشکم نیە هەمیشە ئەو ئەڵێ من خوشکی تۆم وە من هاوڕەگەز بازم وەک بزانی

جۆنگکوک سەری جوڵاند و گەڕایەوە ژورەوە

________________________________

هەڵەی ڕێنوسی فەرامۆش بکەن هیوادارم بە دڵتان بوبێ🫶🏻🖤

RED MAFIA~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن