تای: ئەوەی ئێستا لەبیرم بێت تەنها تۆیت
تۆ بیر و هۆشی منت داگیر کردووە
هەمووی من هی تۆیە و تۆش هی منیت

بە هێواشی هەموو وشەکانی وت
بۆ ئەوەی کووک تێبگات
لە کۆتایی قسەکانیدا
کەمە بزەیەکی کرد وە هەنگاوێک ڕۆشتە پێشەوەو
ماچێکی جێهێشت لەسەر لێوەکانی کووک
دواتر تای دەستی کردەوە بە ڕۆشتن
کووک کەمێک مایەوە بەڵام زوو بەهۆش خۆی هاتەوەو
بە دڵخۆشیەوە دوای کەوت

بەمشێوەیە بەردەوامبوون لە ڕۆشتن و
قسە کردن و پێکەنین و گاڵتە
خۆشەکانیان لەگەڵ یەکتر
ئەو دەگونجێن لەگەڵ یەکتر
ئەوان بۆ یەکتر دروست کراون

.

دوای بەسەر بردنی ئەم کاتە خۆشە لەگەڵ یەکتر
کات درەنگی کرد و بڕیاریاندا بگەڕێنەوە
بەهۆی ئەوەی کەسیان ئۆتۆمبێلیان
پێنەبوو ناچار بوون تاکسی بگرن
هەردووکیان سەرکەوتنە یەک تاکسی
تای ویستی سەرەتا کووک
بچێتەوە
هەرچەندە کووک پێداگری کرد
بەڵام تای ڕازی نەبوو بۆیە کووکیش ناچار بوو ڕازی بێت

بە باوەشێک ماڵئاواییان لەیەکتر کرد

کووک کلیلەکانی لە گیرفانی دەرهێنا و دەرگای
ماڵەوەی کردەوە
ویستی بەرەو ژوورەکەی بچێت بەڵام
لە نانسی بینی لە چێشتخانەکە دەهاتە دەرەوە
نانسی وردە وردە نزیک بوویەوە
لە کووک وە دەستی کرد بە قسەکردن

نانسی: براکەم.. بۆچی واهەست دەکەم خۆشەویستێکت هەیە؟... ئاشت بوویتەوە لەگەڵ لیسا

کووک سەرەتا کەمێک ترسا وایزانی نانسی شتێک دەزانێت
دەربارەی خۆی و تێیهیۆنگ بەڵام کاتێک ناوی لیسای
هێنا ئارام بوویەوە

کووک: ئاھ.. بێگومان نەخێر لەلای هاوڕێیەکم بووم
لیسای چی

ئەم قسانەی کرد و خێرا ڕایکردە سەر پلیکانەکان دواتر بۆ ژوورەکەی

پێویستە لە ماوەیەکی کورتدا
پەیوەندیەکەی ئاشکرا بکات
نازانێت کەی بەڵام دەبێ خێرا بێت

.
.
.

تێیهیۆنگ هەرکە گەشتە ماڵەوە
لە دەرگایدا و جێنی دەرگاکەی کردەوە
بەڵام ڕێگەکەی چۆڵ نەدەکرد
وە برۆیەکی بەرز کردبووەو سەیری تای دەکرد
تای بەبێزاری سەیری کرد

تای: جێنی لاچۆ لەسەر ڕێگام

جێنی: خۆ چیتر سەرۆک مافیا نیت بۆچی فەرمان دەکەیت

بەبێزاری وتی

تای هەناسەیەکی بێزاری هەڵمژی و دایەوە

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now