بۆنگ: نۆشی گیانت بێ
"زەدەخەنەی بۆ کردەوەو ڕۆشتە دەرەوە"

کووک ڕوخساری شۆرد و گەڕایەوە بۆ ئەوەی
نانی بەیانی بخوات

دوای تەواو کردنی
حەبەکانیشی خوارد
وە دەستی برد بۆ مۆبایلەکەی
ڕۆشتە ناو تویتەرەوە
یەکەم شت بینی هەواڵەکانی دوێنێ بوو
شۆک بوو کاتێک خوێندییەوە

بڕوای نەدەکرد بەڕێز کیم بۆ ڕزگار کردنی کوڕەکەی هەموو تاوانەکانی کوڕەکەی خستە ئەستۆی خۆی تەنانەت هاوڕێکانیشی ڕزگار کرد
لەمکاتەدا کچێک هاتە ژوورەوە
کووک سەری هەڵبڕی

کووک: ئایرس

ئایرس: ئاھ بەڵێ ئایرس

ئایرس پێکەنی و نزیککەوتەوە لەسەر بێدەکە دانیشت لای کووک
بەڵام کەمێک سەری هێنایە خوارەوە سەیری مۆبایلەکەی کووکی کرد
یەکسەر ڕووکەشێکی بێزاری دەرخست

ئایرس: زۆر داوام لە سەرۆکی ئەفسەرەکان کرد
پێویستە ئەم کیم تێیهیۆنگە خوێڕیە بگرن
بەڵام ڕەتیان کردەوەو وتیان باوکی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە بەزۆر هەموو شتێکی پێکردووە

کووک: ئەوە چی دەڵێی؟

ئایرس: ئاھ تۆش گێژ بوویت باسی ئەم خوێڕیـ.....

کووک: جوان بدوێ

ئایرس بە تێنەگەیشتنەوە سەیری جونگکوکی کرد
سەرسام بوو بۆچی بەمجۆرە قسە دەکات مەگەر هەر ئەو نەبوو دەی وت ئەیبەمە دادگا و لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەکەین!

ئایرس: جوان بدوێم؟
"بە تێنەگەیشتنەوە وتی و سەیری کووکی کرد"

کووک: بەڵێ جوان بدوێ کاتێک باسی ئەو دەکەیت
"بە جدی وتی"

ئایرس: کیم تێیهیۆنگ؟

کووک: بەڵێ

ئایرس: بۆچی؟
"بەشۆکەوە وتی"

کووک: هەروا

ئایرس: چی هەروا؟
بۆچی دەبێت جوان بدوێوم دەربارەی کەسێک کە
تەواوی جیهان لێی دەترسا
ئەو بکوژە تاوانبارە فرۆشیاری ماددەی....
"قسەکەی بڕدرا"

کووک: بەسە، ئەگەر هەر بەردەوام دەبی لە کردنی ئەم قسانە باشترە هەر ئێستا بڕۆیت.... هەم وادیارە ئەو کەسانەی ئەو کوشتنیەتی شایستەی مردن بوونە
"وشەی یەکەمی بە کەمێک هاوارە کرد پاشان کۆتا وشەکانی بەبێ باکییەوە کرد"

ئایرس شۆک بوو هەرگیز پێیوانەبوو
ئەم قسانە لە جونگکوکەوە ببیستێ

ئایرس: بێ مێشکی خوێڕی
"وتی و بەخێرایی ڕۆشتە دەرەوە"

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now