𝚌𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.𝟷𝟶

Start from the beginning
                                    

-یـو ــــ
قسەکەی ئێ بڕیم

" بڕۆ دەرەوە " وتی



( یـونـا )

زۆر توڕەبووم بەو قسانەی ڕاستە کە من گۆڕاوم بەڵام بۆ هەمووشتێک هۆکارێک هەیە
وەستام تاوەکو لە پەنجەرەکەوە بڕوات

- چییە چیت دەوێ ...؟

بە بێزاری پرسیم

" تـۆ " هیچ شۆک نەبووم بە قسەکانی چوونکە فریای ئەوە نەکەوتم شۆک بم
دووبارە کووک هاواری کرد

" هێی لەگەڵ تۆمە .... وەرە نانی بەیانی ئامادە بکە خێرا "

تایهیۆنگیش بە سەرسوڕماوی وتی

" ئەوە تۆ بە خزمەتکار دەزانێ یان چی ...؟ "

- دەڕۆیت ....؟ یان ــــــــ

ڕێگەی نەدا قسەکەم تەواو بکەم

" بێگومان نەخێر " بە بێباکی وتی و دانیشت لەسەر کورسییەک

- قسەی بێمانا مەکە ... هەستە بڕۆ

قۆڵیم گرت و ویستم هەڵیسێنم بەڵام ئەو یەک ئینجیش نەجوڵا

- ئای خوایااااااا ، دە هەستــــ

قسەکەم تەواو نەکرد چوونکە منی ڕاکێشا بۆلای خۆی
تەوازنم تێک چوو کەوتم بە سەریدا .... چاوەکانم تا دووا ئاست کرایەوە

- تـ تۆ خەریکی چ نەفرەتییەکی ...؟!

" ئەوە پێی ناورێ نەفرەتی ... بەڵکۆ پێی دەوتری خۆشەویســـ " قشەکانیم پێ
بڕی

- دەمت داخە گەمژە

ویستم هەڵسم بەڵام ڕێگری لێم کرد

- چییە ...؟!

بە توڕەیی پرسیم بەڵام لە ناخەوە خەریک بوو دەمردم لە شەرمان
چوونکە لە کووکیش بەو ڕادەیە نزیک نەبووم سەڕەڕای ئەوەی هاوسەرمە

هیچی نەوت بەڵام دەستەکانی لە کەمەرم توند کرد و ڕووخساری منی لە خۆی
نزیک کردەوە ..... ئەوە خەریکی چییە تەنانەت وەڵامیشم ناداتەوە

چاوەکانی خستە سەر لێوم نا ناکرێ .... ناااا نامەوێت بمرم
یەکەم گەر تای ماچم کا بەهۆی شەرم دەمرم

دووەم کووک بزانێ دەمرم

- تـ تای

دەمم تەتەڵەی ئەکرد لە ترسا

" هـــم " تەنها ئەوە لە دەمی دەرچوو

- ڕێگە بدە بڕۆم .... تکایە !!

وەڵامی نەبوو ..... دڵنیام ئەمڕۆ ڕۆژی مردنمە
خوایە لێم خۆشبە

- ئەرێ تـــــــ

قسەکەم تەواو نەکرد شوێنەکانمانی پێچەوانە کردەوە
ئەم کڕە ئەمڕۆ نەیهێشت یەک قسە تەواو کەم

" ناهێڵم بڕۆی " وتی کاتێک لەسەرەوەی من بوو ( بە غەڵەت تێ مەگەن پلیس )

- کووک دەمکوژێ ،، با بڕۆم

" تۆ سەیری نازناویشی بۆ داناوە " بە گاڵتەجاڕی وتی ئەوەم بە دەرفەت زانی
تاوەکو لای ببەم بەڵام گوێم لە دەنگی کەسێک بوو وای کرد لە شوێنی خۆم بتەزم


" ئەوە چی ڕوودەدات " ؟؟ وتی














523 word
بەردەوامە

|| یـەکەمـین خـۆشەویـستـی || ✔︎Where stories live. Discover now