ئایرس: زۆر باشە من پۆلیس نیمە تەنها چەند پرسیارێکم هەیە، پێم بڵێ شەوی بیستی مانگی دووی
ڕۆژێ پێنج شەمە لە کاتژمێر 9:45 لێرە بوویت؟

کوڕەکە: بە وردی نازانم کاتژمێر چەند بوو و ڕۆژی چەند شەمە بوو، بەڵام بەڵێ لەم شەوەدا لێرە دانیشتبووم

ئایرس زۆر دڵخۆشبوو بەوەی سەرە داوێکی دەست کەوت
بۆیە خێرا پرسیاری تری کرد

ئایرس: تەواوی شەوەکە لێرە بوویت؟

کوڕەکە: بەڵێ

ئایرس: کەواتە بینیت چی ڕوویدا؟

کوڕەکە کەمێک ڕەنگی تێکچوو و ویستی بڕوات بەڵام ئایرس خێرا قۆڵی گرت و ڕێگە نەدا هەڵسێتەوە

ئایرس: هیچ شتێکم لەتۆ ناوێت تەنها پێم بڵێ ئەم شەوە چی ڕوویدا؟
"بە جدی و سامناکیەوە قسەکانی کرد"

کوڕەکە: ئۆتۆمبێلێکی ڕەشی نامۆ بێرەدا تێپەڕی لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە تا کاتژمێر نۆ و نیوی شەو
بەهۆی ئەوەی ڤیستیڤاڵێک دەکرا لە شەقامەکەی خوارتر لێرەوە خەڵکی کەم لێرەبوون
باشتر بڵێم تەنها من و ئەو ئۆتۆمبێلەی لێبوو
من کەمێک ترسام ئەم شەوە کاتێک بینیم
کچێک لە مۆڵەکە دێتە دەرەوەو ویستی بێتە سەر شەقامەکە بەڵام پیاوەکە لە ناو ئۆتۆمبێلەکە هاتە دەرەوە
تێبینیم کرد سەیری کامێراکەی کرد کە بەتەواوی ڕووی لە ئەوبوو
پاشان ڕۆشت بۆلای کچەکەو لەبەردەمی وەستا
شتێکی لە گیرفانی دەرهێناو بەدەمی کچەکەیەوەنا
کچەکە لەهۆش خۆی چوو و پیاوەکەش هەڵیگرت و بردیە ناو سەیارەکەی
من زۆر ترسام بەڵام توانیم ژمارەی سەیارەکەی ئەم پیاوە بزانم
من خێرا لەوێ دوورکەوتمەوە و ڕۆشتم بۆ ماڵەوە
وە تا ئەمڕۆ هیچ شتێکم بە هیچ کەسێک نەوتووە

ئایرس شۆک ببو و بە وردی گوێی گرتبوو خێرا داوای
ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی لە کوڕەکە کرد

ئایرس: خێرا لەسەر دەستمی بنوسە

وتی و قەڵەمێکی دەرهێنا لە گیرفانی چاکەتەکەی و دایبە کوڕەکە ئەویش نووسی
ئایرس سەیری ژمارەکەی کرد
و دواتر سەیری کوڕەکەی کرد

ئایرس: زۆر سوپاس کوڕی گەنج دڵنیابە ڕۆژێک ئەو چاکەیەت ئەدەمەوە
"وتی و خێرا ڕۆشتەوە ناو مۆڵەکە بۆ ژووری ئۆنڵاین"

بەڕێز جیۆن کە بەبێزاری دانیشتبوو لەبەرامبەر کۆمپیتەرە زۆرەکان بە تێنەگەیشتنەوە سەیری
ئایرسی کرد کاتێک بە خێرایی و هەناسە بڕکێوە هاتە ژوورە

ب.جیۆن: چیبووە؟

ئایرس: بەڕێز جیۆن خێرا پێویستە بڕۆین
ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلەم دەستکەت کەوا ئەو شەوە لیزی ڕفاند دەی بابڕۆینەوە بۆ دەزگاکە

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now