جونگکوک سەری لەسەر مێزەکەی دانا چاوەکانی داخست
بۆ چەند خولەکێک بەمشێوەیە مایەوە
تا لە دەرگادرا

جونگکوک: وەرە
"وای وت و لۆریسیا هاتە ژوورەوە"

لۆریسیا: سڵاو

جونگکوک: سڵاو
"بە تێنەگەشتنەوە"

لۆریسیا: دەتوانم دانیشم

جونگکوک: بەڵێ بێگومان
"وای وت و لۆریسیا لە بەرامەبەری دانیشت"

لۆریسیا: ئۆفیسێکی جوانە
"سەیری دەوروو بەری کرد"

جونگکوک: هەڵبژاردەی باوکمە

لۆریسیا: ئێ ئەوەی ڕاستی بێت من بۆ ئەوە هاتووم تا
پێت بڵێم بە داواکەت ڕازی بووم

جونگکوک: بەڕاست؟!

لۆریسیا: بەڵێ
بیرمکردەوەو گەیشتم بەو دەرئەنجامەی هەموو تاوانبارێک دەبێت بە سزاکەی بگات
بۆیە پێم باشبوو بێم بۆ ئێرە تا هەر ئێستا ئەنجامی بدەین

جونگکوک: بەڵێ بەڵێ زۆر باش بیرت کردۆتەوە

لۆریسیا: کواتە پلانەکەت چیە؟
"وتی بەڵام دەرگاکە کرایەوەو ئایرس هاتە ژوورەوە جونگوک و لۆریسیا هەردووکیان سەیریان کرد ئایرس کەمێک وەستا و لە لۆریسیایی ڕوانی"

ئایرس: سڵاو
"وتی دەرگاکەی داخست هاتە ژوورەوە"

لۆریسیا: سڵاو لە تۆش

جونگکوک: لۆریسیا ئەمە ئایرسە هاوبەشی منە لە کارەکان ئایرس ئەمەش لۆریسیایە کچی هاوڕێکەی باوکم

ئایرس: خۆشحاڵبووم خاتوونی قژ زەرد
"وتی لە شوێنی خۆی دانیشت"

لۆریسیا٫ من زیاتر
"وتی بە زەردەخەنەوە"

ئایرس: کەواتە دەبێت بۆ شتێک لێرە بیت
"سەیری لۆریسیایی کرد"

لۆریسیا: بەڵێ بۆ ئەوە لێرەم تا بە جونگکوک بڵێم یارمەتی ئەدەم بۆ دەسەگیرکردنی تێیهیۆنگ
"ئایرس برۆیەکی هەڵتەکاند و سەری بە باشە جوڵاند"

جونگکوک: کەواتە ئێستا پلانەکەی خۆمتان پێ ئەڵێم

ئایرس: گوێمان گرتووە

جونگکوک: باشە سەرتا لۆریسیا پەیوەندی بە تێیهیۆنگەوە ئەکا و چاکی چۆنی لێئەکا و خۆی ئاسایی دەرەخا هەر وەک ئەوە ڕەفتار ئەکەی کە هیچت نەزانیبێت
دواتر تۆ لۆریسیا داوا لە تێیهیۆنگ ئەکەی کەوا چاوتان بەیەک بکەوێت لە شوێنێک کە ڕێگە بدە ئەو خۆی هەڵیبژێرێت
بێگومان لە سەدا هەشتا ئەو شوێنێکی چۆڵ هەڵەبژێرێت تا کەس نەیبینێت لە چاوپێکەوتنەکەدا
دوای ئەوەی ڕازیبوو و ویستی چاوی پێتبکەوێ ئێمەو دەستەی فیدڕاڵییەکان بەچواردەوری ئەو شووێنە بڵاو ئەبینەوە کەوا ئێوە لێی چاوتان پێکئەکەوێ
لەوکاتەدا کاتێک ئێوە قسە ئەکەن لەگەڵ یەکتردا ئێمە
ئەو گەمارۆ ئەدەین و کەلپچەی ئەکەین

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now